Accessibility links

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان فرمانێکی نوێ بۆ ساڵی خوێندن دەردەکات


وەک چارەسەرێک بۆ پرسی خوێندنی ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێی فرمانێکی وەزارییەوە بڕیاریداوە بۆ ئەنجام نەدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووهەم لە وەرزی خوێندنی ئەمساڵدا.

بەپێی ئەو فرمانەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و بۆ مەبەستی پارێزراوی خوێندکارانی هەرێم، لەمساڵدا تاقیکردنەوەکانی خولی دووهەم ناکرێن و نمرەکانی تاقیکردنەوەی یەکەم بۆ قوتابیان ئەژمار دەکرێن.

وەزیری پەروەردە لە کابینەی 9ی هەرێم، سەبارەت بەم بڕیارەی وەزارەتەکەی دەڵێت، تەواوی ئەو بژارانەی لەبەردەستدابوون، تاووتوێکراون و پاش پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەشی ئەوجا بۆتە بڕیار و جێبەجێدەکرێت.

ئالان حەمە سەعید، لە لێدوانەکەیدا ئاماژەش بەوە دەکات کە ئەم فرمانەی وەزارەتەکەی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە ناگرێتەوە.
زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:49 0:00


XS
SM
MD
LG