Accessibility links

ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق زیاد دەکات


وەزارەتی تەندروستی عێراق بەرزبوونەوەی ڕێژەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا ڕادەگەیەنێت. ئامارەکانی ڕۆژی شەممە بەرزترین بووە لە ڕۆژێکدا لەوەتای لە کۆتایی مانگی دووەوە حکومەت دەستیکرد بە تۆمارکردنی حاڵەتەکان.

وەزارەتەکە 380 حاڵەتی نوێی ڕۆژێک بەر لە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیاند. ڕێوشوێنەکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە میانەی مانگی ڕەمەزاندا کەمترکرابوونەوە ئەمەش بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا.

بە پێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە زیار لە 4200 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و بەلایەنی کەم 152 کەس بەهۆی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لەدەستداوە.

ڕاگەیاندنی ئەم ئامارەش لە کاتێکدایە کە خەڵێکی زۆر ڕژاونەتە شەقام و بازاڕەکان بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ مەڕاسیمەکانی جەژن و ڕەنگە ئەمەش زیاتر ڤایرۆسەکە بڵاو بکاتەوە.

XS
SM
MD
LG