Accessibility links

ڕۆحانی: ئێران تۆڵە دەکاتەوە ئەگەر ئەمەریکا گرفت بۆ کەشتییە نەوت هەڵگرەکانمان دروست بکات


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی هۆشداری دەدات تۆڵە لە ئەمەریکا بکاتەوە ئەگەر واشنتن گرفت بۆ ئەو کەشتییە نەوت هەڵگرانە دروست بکات کە نەوتی ئێران بۆ ڤینزوێلا دەبەن.

ئارانسی دەنگوباسی نیمچە فەرمی مهر ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ڕۆحانی لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە میری قەتەری گوتووە " ئەگەر تانکەرەکانمان لە دەریای کاریبی یان هەر شوێنێکی جیهان ڕووبەڕووی گرفتێک لە لایەن ئەمەریکا ببنەوە ئەوانیش (ئەمەریکا) توشی کێشە دەبن. "

کاروانێکی پێنج کەشتی نەوتهەڵگر نەوتی ئێرانی بەرەو ڤێنزویلا دەبەن و گەیشتونەتە دەریای کاریبی و چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە ڕۆژی یەکشەممە بگەنە نیو ئاوی وڵاتەکە.

XS
SM
MD
LG