Accessibility links

دكتۆر ئیسماعیل سگێری: سیناریۆیەك بۆ پەرلەمانتارێكمان دروستكراوە و پێشێلكاریشی بەرامبەر كراوە


خۆپشاندان لە دهۆک

بەشێكی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانبۆ داواكردنی موچەكانیان خۆپیشاندان و گردبوونەوەیانئەنجامدا و بەیاننامەیان بۆ ڕای گشتی خوێندەوە سەبارەت بە داواكردنی مافەكانیان.

كاربەدەستانی سیاسی و ئیداری و هێزە ئەمنیەكان، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان تۆمەتبار دەكەن بەوەی دەست دەخاتە نێو داوا ڕەواكانی مامۆستا و فەرمانبەران و گردبوونەوە و خۆپیشاندانەكان بەلارێدا دەبات.

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیش ئەو هەوڵانە بە سیناریۆ لەقەڵەم دەدات و دەڵێت لە هەر شوێنێكیش خۆپیشاندان هەبێت یەكگرتوو لەوێ ئامادە دەبێت.

دكتۆر ئیسماعیل سگێری، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە وتووێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا دەڵێت، یەکگرتوو لە پشت ئەو خۆپیشاندانانەوە نییە وەكو نەخشەكێشان، ئێمەش موچەخۆر و مامۆستا و فەرمانبەرمان هەیە هەندێك حزب ئەگەر كۆمپانیایان هەبێت و بتوانن ئەندامەكانیان بێدەنگ بكەن و پێداویستیەكانیان دابین بكەن و بن دیواریان هەبێت ئێمە ئەوەمان نییە و ئەندامەكانمان هەمووی فەرمانبەر و موچەخۆرن و لەو موچەیە زیاتر نییە نەك وەك هەندێك لەو حزبانەی كە زۆر دەوڵەمەندن، كاتێك ئێمە پارەمان نەبێت بیدەینە ئەندامەكانمان بە دڵنیاییەوە كاتێك دەرفەتێك دێتە پێش و خەڵك داوای مافی خۆی بكات ئەوكات ئەوانیش دێنە نێو خۆپێشاندانەكان و داوای مافی خۆیان دەكەن وەكو هەموویان ووەهاش پەروەردە كراون كە داوای مافی خۆیان بكەن و بێ دەنگ نەبن بۆیە ئاساییە لە هەر شوێنیك خۆپیشاندان دروست بێت بۆ داوای مافەكانی میلەت، ئەوا یەكگرتووی ئیسلامی ئامادەبوونێكی بەرچاوی دەبێت.

دكتۆر ئیسماعیل سگێری سەبارەت بەوەی كە دەگوترێت كاربەدەستانی یەكگرتووی ئیسلامی لە خۆپیشاندانەكاندا پێشێلكاریان بەرامبەر بە هێزە ئەمنیەكان كردووە" دەڵێت " سیناریۆیەك بۆ پەرلەمانتارێكیان دروستكراوە و بەپێچەوانەوە پێشێلكارییان بەرامبەر كراوەبەداخەوە دەبوایە ڕێزیان لێ گرتبا چونكە پارێزبەندی هەیە نەك ڕێگایان لێ گرتبا و ئەندامەكەیان دەڵێت پاڵی بە هیچ كەسێكەوە نەناوە، هیچ ماقوڵ نییە ئەندامی پەرلەمان كارێكی وەها بكات بەڵام بۆ ئەوەی وێنەكە ناشرین بكرێت و بڵێن ئەمانە نەهاتوون شتێكی شارستانی و باش بكەن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:28 0:00
XS
SM
MD
LG