Accessibility links

لەوانیە کلکدارە نوێکەی دۆزرایەوە لەچەند هەفتەی داهاتوودا بەچاو لەئاسمان ببینرێت


بۆیەکەم کەڕەت کلکدارە نوێکە لەلایەن زانای گەردوون مایکڵ ماریانزۆ بەدیکرا، ئاماری کۆکراوەی لەڕێگای بەکارهێنانی ئامێرێکی ئاژانسی ئاسمانیی ئەوروپا ESA و سەتەلایتەکانی سەر بە چاودێریی ناسا بۆ خۆر و چاودێریی بەرگی هەوای زەوەی SOHO دۆزرایەوە، ئامێرەکە ناسراوە بە SWAN وێنەی گەردەلوول و بای خۆر دەکێشێت، ئەوەی بەردەوام لەواڵای و نێوان هەسارەکاندا بڵاو دەبنەوە، لەڕێگای سەنگی خستنە سەر درێژی شەپۆلی تیشکی وەنەوەشەیی پڕژبوە لەئەتۆمەکانی هایدرۆجین.

کلکدارە نوێکە لەڕێگای ئامێرەکەوە بەدیکرا، لەبەر ئەوەی بڕێکی زۆر گەورە لە ئاو هەڵدەدات بە 1.3 تەن لەچرکەیەکدا مەزەندە دەکرێت.

سەرباری ئەوەی ناوی فەرمی کلکدارەکە C / 2020 F8 بەڵام لەئێستاد بە کلکداری سوان ناسراوە، بەناوی ئەو ئامێرەی هۆکاری دۆزینەوەی بوو. کلکدارەکە لەنزیک زەویەوە لە دوریی نزیکەی 85 ملێۆن کیلۆمەتر تێپەڕی، لەلایەن دانیشتوانی بەشی باشوری زەوی و لەهەندێک بەشی نیوەی باکور زەوی باشتر بەدیکرا.

زاناکانی گەردوون دەڵێن دانیشتوانی نیوەی باکوری زەوی لەوانەیە لەکۆتایی ئەم مانگەدا باشتر بەدی کەن کاتێک لەنزیک خۆرەوە تێدەپەڕێت.

بەڵام زاناکان دەڵێن سەختە دەرکەوتنی کلکدارەکان بەتایبەتی ئەگەر لەنزیک خۆرەوە تێپەڕن، پێشبینی بکرێت.

گەردوونناس تۆنی فیلپس بۆ ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ووتی "دەکەوێتە سەر ئاوێتەبوونی کلکدارەکە لەگەڵ گەرمبوونی لەلایەن خۆرەوە لەگەڵ نزیکبونەوەی لەخۆر لەچەند هەفتەی داهاتوودا.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کلکدارەکان لەخۆر هەڵدەوەشێت، ئەو بەشانەش لەوانیە کلکێک دروست کەن و باشتر بۆ بینین دەردەکەون.

ئێران هێزی سەربازیی بۆ نەهێشتنی کوولە بەکاربێنێت

(ڕۆیتەرز) بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران ڕایگەیاند لەوانیە ئێران هێزی سەربازی بەکاربێنێت بۆ یارمەتیدان لەکاری لەناوبردنی کوولە کە لە باشوری ئەو وڵاتەدا بڵاوبۆتەوە و بۆتە هەڕەشە لەسەر نەمانی بەروبوومی کشتوکاڵی کە بە زیاتر لە 7 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

بڵاوبوونەوەی کوولە بەراورد بە دەیان ساڵی ڕابردوو بە خراپترین دادەنرێت، گرفتەکانی ئێران سەختتر دەکات، ئەوەی لەڕاستیدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانی گەورەی لەناوخۆدا لێکەوتوە، لەسایەی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا سەپاندویەتی هاناردەی نەوتی بۆ ئاستی تۆمارکراو پاشەکشەی کردوە.

ئاژانسی کاری ئێران نیمچە فەرمی لەزاری محەمەد ڕەزا میر، بەرپرس لەوەزارەتی کشتوکاڵ ووتی "کوولەی بیابان هێرشی کردۆتە سەر زیاتر لە 200 هەزار هکتار لە باخ و کێلگەی کشتوکاڵی 7 ناوچە لەکۆی 31 لەوڵاتەکەدا".

میر بە ئاژانسەکەی هەواڵی ووتوە ناوچە زیان لێکەوتوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئێرانەوە لەسنوری لەگەڵ پاکستان درێژدەبێتەوە بۆ سنوری عێراق بۆ زیاتر لە 1 ملێۆن هیکتار بەرزدبێتەوە.

میر بەئاژانسی کاری ڕاگەیاندوە "هێزی سەربازیی پەڵێنی داوە لەوجەنگەدا دژ بە کوولەی بیابان هاوکاری بکات، لەوانە دابین کردنی ئۆتۆمۆبێلی بۆناوچە سەختەکان بەکاردێت و ڕۆشتن بۆی ئاسان نیە".

زیاتر ووتی " لەساڵی ڕابردوودا هێزی سەربازی، سەربازو ئۆتۆمۆبێلی دابین کرد، ئەمەش کاریگەری گەورەی هەبوو".

سەرباری ئەمەش میر ووتی ڕێوشوێنەکان دژ بە کوولە تائێستا ڕێگربوە لە کەوتنەەی زیان، لەمبارەیەشەوە ڕوونکردنەوەی زیاتری نەدا.

زانایەکی ئەمریکا دەڵێت ئەگەر ڤایرۆسەکە سەرهەڵبداتەوە زستانێکی سەختمان دەبێت

واشنتن- بەرپرسێکی پێشوی حکومەت دەڵێت لەسەر ئەوەی بەڕێوبەرایەتی ترامپی ئاگەدارکردوەتەوە لەوەی "ئەگەر ڕابەرەکان بەڕژدیی هەنگاو نەنێن بۆ ڕێگریی لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوا زستانێکی سەختمان دەبێت" لەکارەکەی دورخراوەتەوە.

زانای بەرگریی لەنەخۆشی دکتۆر ریک برایت ڕۆژی 5شەممە لەبەردەم ئەنجومەنی وزە و بازرگانی نوێنەران ڕوانگەی خۆی ئاشکراکرد. دەربارەی چۆنێتی مامەڵەکردنی بەڕێوبەرایەتیەکە لەگەڵ قەیرانەکەدا بەگەواهیدانی بەرپرسێکی جێبەجێکاری کۆمپانیایەک دەمامک دروست دەکات، نیگەرانیەکانی خستە ڕوو.

ئاژانسی چاودێریی فیدراڵی "هۆکاری دروست"ی دۆزیەوە بۆ لابردنی برایت لە پۆستەکەی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی توێژینەوە و پەرەپێدانی تەندروستی زیندەوەری باڵا، دوای لێدانی زەنگی مەترسی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاری مڕۆیی‌یەوە. برایت ووتی ئەو بۆتە جێگای ڕەخنە کاتێک هەوڵی پێشوەختی داوە بۆ برەودان بە پەرەپێدانی ڤاکسین و پاشەکەوتکردنی بڕی پێویست.

برایت لە گەواهیدانیدا کەئامادەی کردبوو بۆ دەستەی ئەنجومەنی نوێنەران ووتی " ئەگەر لەپەرەپێدانی وەڵامدانەوەی نیشتمان بەهەمئاهەنگی لەسەر بنەمای زانست شکستی هێنا دەرفەت لەدەست دەدەین، ووتیشی ترسم هەیە ئەم نەخۆشیە زیاتر بڵاوبێتەوە و درێژە بخاێنێت، ئەوکات دەبێتە هۆکاری نەخۆشکەوتنی زیاتر و گیان لەدەستدانی پێشومار".

گەواهیدانی برایت لەهەفتەی ڕابردوودا دوای ئاگاهی دکتۆر ئەنتۆنی فۆسی هات، گەورە شارەزای نەخۆشیە بۆگوازراوەکان لەحکومەتدا، بەوەی لابردنی ڕێگریی لەسەر داخستنی بازارەکان و مانەوە لەماڵدکاندا لەوانیە کات بەرەوداوە بەرێت و گرفتی ئازارو مردن بچێنێت وهەوڵەکانی بۆ ئابوری دەدرێت جارێکی‌کە سەرەولێژبێتەوە.

سەرۆک دۆناڵد ترامپ برایتی بە "کەسێکی بوغزن" نابرد و هەندێک هاوپەیمانی سیاسی سەرۆک داوای دەرکردنی (فۆسی‌)یان کرد، هەرچەندە پێدەچێت جێبەجێ نەکرێت.

زیاتر لە 90 هەزار کەس لەوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکادا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش 4/1ی مردنەکانی جیهانە و بەرزترین ژمارەیە وڵاتێک تۆماری کردبێت.

تائێستا زیاتر لە4.7 ملێۆن کەس تووشبوون و نزیکەی 320 هەزار مردوون.

وەک خەمخۆرێک بۆ بنیاتنانەوەی ئابوریی ئەمریکا، سەرۆک ترامپ داوای ئەهوەنکردنەوەی ڕێوشوێنە تووندەکانی کرد، زۆر لە فەرمانڕەواکان بەقۆناغ هەنگاوی بۆ دەنێن، سەرباری ئەوەی کڕیار هێشتا لەگەڕانەوە بۆ ڕێستۆرانت و بۆنەی کۆمەڵایەتی وەرزشی دوودڵن.

برایت لەگەواهیدانی ووتی "ئەوڕاستەیەی ناتوانرێت نکۆڵی لێبکرێت ئەوەیە لەپایزی داهاتوودا ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەرێتەوە، بەڕێژەیەکی لەبەرچاو ئاستەنگەکانی تووشبونی ئینفلەوەنزای وەرزی هەڵدەکشێت و فشارێکی بێشومار دەخاتە سەر سیستەمی چاودێریی تەندروستیمان".

برایت ووتی "بێ نەخشە و پلان و جێبەجێکردنی ڕوون و ئاشکرا بۆ هەنگاوەکان ئەوەی شارەزایانی‌دیکە دەستنیشانیان کردوە، ئەوا ساڵی 2020 لە مێژوودا سەخترین زستانی دەبێت".

برایت خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانستی بەرگری دژ بەنەخۆشی، ڕێبازێکی دەستنیشانکردوە بۆ بەرەوپێشچوون لەسەر بنەمای زانست ئەگەرچیش توێژەرەوانیش لەهەوڵدان بۆ بەدەستهێانی ڤاکسین، بەڵام دەڵێت دەبێت هەندێک هەنگاو هەیە بنرێت. لەوانە:

- دانانی ستراتیجیەتی پشکنینی نیشتمانی بۆ نەخۆشی ڤایرۆس

کۆشکی سپی داوای کرد هەنگاوبنرێت بۆ پشکنین. تەنانەت لەوکاتەی حکومەتی فیدراڵی هەوڵئەدات پشکنینی زیاتر بکرێت و بەوڕێگایەی لەبەردەستدایە و بەفراوانی و بەئاسانی . سەرۆک ترامپ دەڵێت وڵاتەیەکگرتوەکان لەڕێگای ئەم ستراتیجیەتەوە بەسەر پشکنیدا "سەرکەوت" ، بەڵام دیموکراتەکان لەکۆنگرس داوای پشکنین لەچوارچێوەی فیدراڵیدا بۆ هەمو وڵات دەکەن.

- بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری تەندروستی سەبارەت بە بنەماکانی سەلامەتی وەک دەست شتنی بەردەوام و لەدەموچاوکردنی دەمامک لەشوێنە گشتیەکاندا وەک ئەوەی ڕێنماییە گشتیەکان ئاماژەیان پێداوە. برایت ووتی "بەڕاشکاوی دەبێت ڕابەرەکانمان لەڕێگای" بەنموونەکردنی ڕەوشت " هەنگاوبنێن، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ سەرۆک بەڕوونی و بەشاراویی.

داواکانی برات بریتی بوو لە:

- زیاترکردنی بەرهەمهێنانی پێداویستەی بنەرەتیەکان، بۆ پشکنین و خۆپاراستن و بواری چاودێریی تەندروستی بۆ کارمەندە بنەڕەتیەکان.

- دانانی سیستەمی دابەشکردنی یەکسانی پێداویستەیاکان و ئەوانەی کەمتر دەستدەکەون و داوای لەسەرە.

- نەهێشتنی ڕکەبەریی لەنێوان ولایەتەکاندا توانا بەرزدەکاتەوە وتێچوون کەمدەکاتەوە.

وەک بەشێک لە گازندە برایت هەوڵ دەدات بۆ کاری پێشوی بگەڕێتەو، کۆمپانیای HHS خاوەن کارەکەی دەڵێت، ئەو لەگەڵ قسەکانی زۆر جیاوازە و داواکاریەکانی بۆ دوبارە دانانەوەیەتی لە پۆستە باڵاکەی خۆیدا بۆ ڕابەرایەتی پەرەپێدانی پشکنینی نوێ بۆ ڤایرۆس کۆرۆنا لە پەیمانگای تەندروستیی نیشتمانی.

ئاژانسی برادا دامەرزرا، ئەوەی برایت بۆ 10 ساڵ کاری تێداکرد، بۆ یارمەتیدانی حکومەت لەسەر ئاستی وەڵامدانەوەی تیرۆری باێۆلۆجی و نەخۆشیە بۆگوازراوەکان و چارەسەری. بەرلەدوبارە دامەزرانەوەی، هەڵسەنگاندی کاری بە پلەی "بێوێنە"ی بۆ کرا.

برات ووتی کارکردن لەگەڵ بەرپرسانی HHS گرژی تێکەوت دوای ئەوەی لەسەر بەکارهێنانی فراوانی هایدرۆکسی کلۆرۆکین هاوڕانەبوو، کە دەرمانی مەلاریایە، ئەوەی ترامپ بۆ چارەسەری کۆڤید-19 بە کاریگەر ناوی برد. تویژینەوەکانی بەم دوایانە کران دەڵێن لەوانیە ئەو دەرمانە زیانی زیاتر بێت لەسوودی. برایت لەمانگی 4دا لەپۆستەکەی دورخرایەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:22 0:00


XS
SM
MD
LG