Accessibility links

دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانێکی ناوداری میسر


هێزە ئاسایشییەکان لە وڵاتی میسر سەرنوسەری ماڵپەڕێکی ناوداری وڵاتەکە دەستگیر دەکەن، ئەمەش نوێترین دەستگیرکردنە لەو سەرکوتکردنە بەرفراوانەی حکومەتی وڵاتەکە دەستیپێکردووە دژی ئۆپزسیۆنەکان لە میسر.

ماڵپەڕی "مدی مصر" کە یەکێکە لە ماڵپەڕە هەواڵییە بێلایەنەکان، دەڵێت لینا عطااللە لە دەرەوەی گرتوخانەیەکی شاری قاهیرە دەستگیرکراوە.

ماڵپەڕەکە دەڵێت لینا چووبوو تا وتووێژێک لەگەڵ لەیلا سویف بکات، لەیلا دایکی چالاکوان عەلاء عەبدولفەتاحە کە لەو زیندانە گیراوە.

عەلاء عەبدولفەتاح، 5 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا دراوە بە تاوانی پێشێلکردنی قەدەغەکردنی ناڕەزایی. لە مانگی 9ی ڕابردوودا پاش ماوەیەکی کەم لە دەستگیرکردنی ئازاد دەکرێت بەڵام دواتر دەستگیردەکرێتەوە هاوکاتی شەپۆلێکی تری ناڕەزایەتی دەربڕین و داواکردنی دەست لەکارکێشانەوەی عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر، هەرچەندە عەلاء بەشداریشی تیادا نەکردبوو.

عەلاء عەبدولفەتاح، چالاکوانی میسری زیاتر لە یەک مانگە مانی لە خواردن گرتووە و کەس کارەکەیشی لە هەوڵێکی چڕوپڕدان بۆ ئازادکردنی لە نێوەندی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا.

لەیلا سویف، لە مانگی 3دا لەگەڵ سێ ژنی تردا دەستگیر دەکرێن چونکە داوای ئازادکردنی گیراوەکانیان دەکرد لە گرتوخانەکاندا.

ماڵپەڕی "مدی مصر" یەکێکە لەو سەدان ماڵپەڕانەی حکومەتی میسر لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا سڕیونیەتەوە، بەڵام ماڵپەڕەکە بەردەوام بووە لە کارەکانی خۆی لەڕێی ژمارەیەک ماڵپەڕی ترەوە.

ئەم ماڵپەڕە خاوەنی ژمارەیەک ڕاپۆرتی بنکۆڵکاری گرنگە لەسەر دامەزراوە حکومەتییەکانی میسر، لەوانە دامەزراوە هەواڵگری و لەشکری و سەرۆکایەتی وڵاتی میسر.

XS
SM
MD
LG