Accessibility links

بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە 8 ناوچەی ئێراندا لە هەڵکشاندایە


دەسەڵاتدارانی ئێرانی ئاگاهی دەدەن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا پاش سوک کردنی ڕێوشوێنەکانی بۆ خۆپاراستن گیرابوونە بەر لە پەتای کۆرۆنا.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت 51 کەسی تر لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە.

لەوەتای یەکەم مردن ڕاگەیەندراوە بەهۆی کۆڤید 19وە لە ئێران, سەرجەم ئەوانەی بەم پەتایە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 6988 کەس.

کیانوش جەهانپور ئاگاهی دەدات و دەڵێت ڕێژەی توشبووان لە ناوچەکانی لوڕستان و کرماشان و سیستان و بەلوچستان هەروادێ و زیاد دەکات و دەشڵێت ڕەوشی ناوچەی خوزستان خراپە.

ناوچەی خوزستان لە ئێران، بە ڕەنگی سوور ئاماژەی بۆ دەکرێت لەم سەروەختی بڵاوبوونەوەیەی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا و ڕەنگی سووریش بەو مانایەیە کە لە هەموو ناوچەیەکی تر مەترسیدار ترە.

ئێران لە مانگی ڕابردوودا بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی زیانە گیانییەکانی لە ناوچەکانی وڵاتەکەدا ڕاگرت، بەڵام بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی ئێران، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە 8 ناوچەی وڵاتەکەدا لە هەڵکشاندایە، بە ناوچەی خوزستانیشەوە.

بەپێی لێدوانەکانی جەهانپور، لەم 24 کاتژمێرەی ڕابردوودا، 1806 کەسی تریش لە سەرانسەری وڵاتەکەدا دوچاری پەتای کۆرۆنا بوون، وەک دەڵێت لە ئێران تا ئێستا 120198 کەس توشی پەتای کۆرۆنا بوون.

بەشێکی بەرچاوی پسپۆڕان و کاربەدەستانیش لە ئێران و لە دەرەوەی وڵاتەکەش بە گومانەوە لەو ئامارانە دەڕوانن کە دەسەڵاتدارانی ئێران بڵاوی دەکەنەوە و دەڵێن ژمارە ڕاستەقینەکانی زیانە گیانییەکان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە زۆر زیاترن لەوەی ئاشکرا دەکرێن.

XS
SM
MD
LG