Accessibility links

تەرمی باڵیۆزی چین بۆ ئیسرائیل دەدۆزرێتەوە


وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت باڵیۆزی وڵاتی چین بۆ ئیسرائیل بە مردوویی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.

بەپێی لێدوانی باڵیۆزخانەی چین لە تەلئەڤیڤ، یاریدەدەرەکانی دو وی، وتوویانە کاتێک چوونەتە ماڵەکەی، باڵیۆزی وڵاتەکە لەناو جێی نوستنەکەیدا مردبوو.

ڕادیۆی لەشکری ئیسرائیل دەڵێت لێکۆڵەرەوەکان هیچ نیشانەیەکی کاری توندوتیژییان لەسەر جەستەی باڵیۆز دو وی نەدۆزیوەتەوە و ئەمەش وەها دەکات بگوترێت شیانێکی زۆر هەیە کە بە نەخۆشی دڵ مردبێت.

دو وی، باڵیۆزی چین بۆ ئیسرائیل تەمەنی 58 ساڵ بووە و لە مانگی 2ی ڕابردوودا هاوکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆتە باڵیۆزی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل. پێشتری دو باڵێۆزی چین بووە لە ئۆکرانیا.

پۆلیسی ئیسرائیل دەڵێت هێشتا لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری مردنەکەی بەردەوامە.

XS
SM
MD
LG