Accessibility links

بەرنامەی هەلەو واشنتن: ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییە دەرونییەکانی


هەر لەسەرەتای بەرپابوون و بڵاوبوونەوەیەکی بێ پێشینەی پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019دا بەرهەڵستی وسەختی زۆر توندی بۆ جیهان سازکردووە کە جگە لە کاریگەری لەسەر باری ئابووری وپەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان، ئەم ڤایرۆسە بە شێوەیەکی بێ وێنە و دەگمەنیش مەترسی وپشێوی ودڵەڕاوکێی لە ناو کۆمەڵگاکانی جیهاندا دروست کردووە و بووەتە هۆی ئەوەی هەنگاو ووڵامێکی یەکگرتووی جیهانی وەبەرچاوبگیرێت بۆ زیاتر تێگەیشتن لە کاریگەری ئەو پەتای کۆڤید 19یە لەسەر کۆمەڵانی خەڵك وبەتایبەتیش لەسەر ئەو کەسانەی بەرگری بەدەنیان کەم وسستە.

ئایا پێویستە چی بکرێت بۆ کەمکردنەوەی سەختی وئازارەکانی پەتای ڤایرۆسی کورۆنا لەو کەسانی نەخۆشی زگماکییان هەیە؟ ئەو ڕێنەمایی وئامۆژگارییانە چین بۆ یارمەتیدانی کەسانی کە خەمۆکی ودڵەڕاوکێ باڵیبەسەریاندا گرتووە؟ هەروەها ئەو سەختییانە چین کە دێنە بەردەم ڕێگاگرتن و دەستنیشان کردنی ئەو نەخۆشییە لە کەسانی بێتوانا لە ڕووی بەدەنییەوە؟ ئەم پرسیارانەو ژمارەیەک پرسیاری تر لەبەرنامەی هەلەو واشنتن لەگەڵ د. ئازاد مۆرادیان دەروونناس و پسپۆڕی بواری دەرونی خێزانی تاووتوێ دەکرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:33:17 0:00



XS
SM
MD
LG