Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: سەران و دەسەڵاتدارانی کورد لە بارەی ناوچە دابڕاوەکانەوە لە نوزە کەوتوون


Dr. Jabar Kadir

چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی پاش تێکشکاندیان لە ناوچەکانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان روویان کردە عێراق و لە ناوچە دابڕاوەکان وە یاخود ناوچە کوردیەکانی دەرەوەی هەرێم سەریان هەڵدایەوە و ترس و دڵەراوکیان لە نێۆ هاووڵاتیاندا درووستکردووە بە تاێبەت پاش کردارە تیرۆریستیەکانی ئەم دوایەیاندا لە گوندەکانی دەوروبەی خانەقین کە تێدا چەندین هاووڵاتی سڤیل کوژران.

Khanaqin - ISIS
Khanaqin - ISIS

ئەو پرسیارە دەکری ئاخۆ نوێنەرانی کورد لە بەغدا چ کارەن و بۆ لەبەرامبەر ئەم کردارانەی دوڵەتی ئیسلامیدا وا بێدەنگ و بێ هەڵویست و بێ کردارن؟ .

ئاخۆ چۆن بوو دەوڵەتی ئیسلامی وا بە ئاسانی جارێکی تر لە عێراق سەریان هەڵدایەوە و ئەو زەمینە لە بار بوو وا بە ئاسانی بگەرێنەوە؟

هۆێ چییە ئەوەی کە تێبینی دەکرێ ئەم چەکدارانە ئەوەندە لە ناوچە کوردیەکاندا وە بە تاێبەت ناوچە دابڕاوەکاندا چالاکن لە بەشەکانی تری عێراقدا چالاک نیین؟

حکومەتی عێراقی کە بە شەو و رۆژێک کەرکوکی لە دەستی کورد کە خاوەنی ١٠٠ هەزار پێشمەرگەیە داگیر کردەوە، بەڵام بۆ ناتوانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە ناو ببات؟

چ خوێندنەوەیەک هەیە بۆ هەڵویستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تا ئەمرۆ تەنها هاوار و هەرا و هوریای لە بارەی نەوت و بودجەوە بوە بێ ئەوەی ئەم پرسە لە بەغدا گەورە بکەنەوە؟

دکتۆر جەبار قادر لێکۆلەر، چاودێر و شارەزای رۆژهەڵاتی ناوەراست لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لەو بروایەدام عێراق کارەکەی بە باشی ئەنجام نەدا، کاتێک لە هەویجە دووایین موڵگەی داعش لە عێراق،ە زۆر بە پەلە بوون دەست بەسەر کەرکوکدا بگرن تاکو هەویجە، جا لەوێدا ژمارەیەکی زۆر لە داعشەکان دەرباز بوون و ئەوانەی تر خۆیان تێکەڵی خەڵک کرد و لە تەلعفەریش شتێکی وا رووێ دا، واتە ژمارەیەکی زۆر مانەوە وە ئەو کردەوانەی کە حەشدی شەعبی لە ناوچە سوننیەکان کردیان زەمینەیەکی گونجاوی بە جێ هێشتەوە بۆ ئەوەی داعش لەو ناوە جارێکی تر سەر هەڵبداتەوە "

دکتۆر جەبار هەر وەها دەڵێت " من لەو بروایەدام ئەوەی لە ناوچە دابڕاوەکاندا ئەنجام دەدرێت ئاراستە کراوە بۆ ئەوەی هەتا بکری کورد لەو ناوچانە بێزار بکەن وایان لێبکەن ناوچەکانیان بە جێ بێلن، ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی بە عەرەب کردن کە سوننیەکان بە درێژایی سەدەی ٢٠ ئەو کارەیان کردووە و ئێستاش شیعەکان دەیکەن، لەبەر ئەوە هەموویان لە بارەی بە عەرەب کردنی ئەو ناوچانە جێوازیەکی ئەوتۆیان نییە، وە پێیم وایە ئەمە ستراتیژیەتێکی ئاراستە کراوە وە ئەوە پرسیارێکی زۆر لە جێگاێ خوێدایە کە ئاراستەی حکومەتی عێراقی بکرێ بۆ توانیان موسڵ بگرنەوە، جەزیرە و ئەو هەموو دەشتاییە و ئێستا ئەمەێ پێی ناکرێ "

دکتۆر جەبار دەشڵێت " بە داخەوە دووای سەد ساڵ لە خەبات و ٣٠ساڵ لە دەسەڵاتی کوردی ئێستا هەموو مەسەلەکان لەوە کۆکراوەتەوە بودجەی مانگ و دوو مانگێک، چاورێ هەڵوێستێکی زۆر جدی لە حکومەتی هەرێمەوە ناکرێ، لە ماوەی ١٧ ساڵدا هەر لە ساڵی ٢٠٠٣ وە بە راستی ئەوان ئەو ناوچانەیان زۆر پشت گوێ خست و وا بە ئاسانی نیوەی کوردستانیان لە دەست دا وە هەموو ئەو ستەم و زۆردارییەی کە لە کوردانی ئەو ناوچانەش دەکرێ یەک مۆییکیان لێ ناجۆڵی، تەنانەت هەڵوێستیکیش نابینیت وەک بڵێت لە نوزە کەوتوون "

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:15 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG