Accessibility links

ژاپۆن باری نائاسایی لە زۆر ناوچەدا هەڵدەگرێت


سەرەک وەزیری ژاپۆن باری نائاسایی لە زۆربەی ناوچەکانی وڵاتەکەیدا هەڵدەگرێت، بەڵام هێشتا ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا وەک خۆیان ماونەتەوە لە شاری تۆکیۆ و 7 شاری تری وڵاتەکەدا.

شینزۆ ئابی، سەرەک وەزیری ژاپۆن لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕۆژی پێنجشەممەیدا، باری نا ئاسایی لە 39 هەرێمی وڵاتەکەدا هەڵگرتووە، بەڵام لە 8 هەرێمدا ڕەوشەکە وەک خۆی هێڵدراوەتەوە.

لە تۆکیۆ و شارەکانی تری وەک ئوساکا، کیوتو ، هوکایدو، ڕەوشەکە هەر بە مەترسیدار ناودێر دەکرێت.

لەگەڵ خاوبوونەوەی بڵاوبوونەوەی کۆڤید 19، سەرەک وەزیری ژاپۆن هەوڵدەدات گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی سەروەختی کۆرۆنا سوک بکات بە شێوازێک کە هاوسەنگی لە نێوان خۆپاراستن لە پەتاکە و ڕەوشی ئابوریدا بکات.

ئابی لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا دەڵێت "ئەوڕۆ سەرەتایەکی نوێیە بۆ ژیانی ئاساییمان و دەگەڕێینەوە بۆ ژیانێکی نوێی ئاسایی."

سەرەک وەزیری ژاپۆن دەڵێت لە هەفتەی ئایندەدا، پسپۆڕان کۆدەبنەوە بۆ دیاریکردنی ئەگەر و نەگەری ئەوەی ئایا لە ناوچەکانی تریشدا ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا سوک بکرێن یان نا.

بەپێی ئامارەکان لە ژاپۆنتا ئێستا لە ژاپۆن 16 هەزار کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و نزیکەی 680 کەسیش بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG