Accessibility links

وەزیری بازرگانی ناوخۆی سوریا لە پۆستەکەی لادەدرێت


سەرۆکی سوریا وەزیری بازرگانی ناوخۆی وڵاتەکەی دەگۆڕێت هاوکاتی هەروادێ و بەرزبوونەوەی ئاستی قەیرانی ئابوری لەناو سوریادا و هەروەهاش دابەزینێکی بەرچاوی نرخی دراوی سوریایی.

زیاتر لە 9 ساڵی شەڕی ناوخۆی سوریا بۆتە مایەی داڕمانی ئابوری وڵاتەکە.

لە بڕیارەکەی ڕۆژی دووشەممەی سەرۆکایەتی سوریادا هاتووە، تەڵاڵ ئەلبەرازی، فەرمانڕەوای هەرێمی حومس، جێی عاتف نەداف، وەزیری بازرگانی ناوخۆ و پاراستنی بەر خۆر دەگرێتەوە. لەو ڕاگەیاندنەدا هیچ وردەکارییەکی تر باس نەکراوە، تەنها ئەوەندە نەبێت کە دەڵێت ئەلبەرازی چیی دی فەرمانڕەوای هەرێمی حومس نییە. هەرێمی حومس گەورەترین هەرێمە لە سوریادا.

لیرەی سوریایی دابەزیوەتە نزمترین ئاستیەوە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردودا لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکاییدا. دابەزینی نرخی دراوی سوریایی لە بازاڕی ڕەشدا وەک زۆرێک لە چاودێری ئابوری دەڵێن دابەزینێکی بێ پێشینەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هەر 10 کەسی سوریایی 8 کەسیان لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین و داهاتیشیان کەمتر لە 100 دۆلاری ئەمریکاییە.

ڕۆژی یەکشەممەش وەزارەتی نەوت و سامانە کانزاییەکانی سوریا ڕایگەیاند ئەو سوتەمەنییەی وەک پشتیوانی دابین دەکرێت بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکان، ڕادەگیرێت. ئەمەش یەکێکە لەو هەنگاوانەی حکومەتی سوریا گرتویەتیەبەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە کەڵەکە بووەکانی ئابوری لە وڵاتەکەدا.

XS
SM
MD
LG