Accessibility links

دکتۆر سارا موحسین: خانمان لە بواری میدیادا جێدەستیان دیارە بەڵام بەپێی پێویست نییە


دکتۆر سارا موحسین، پسپۆڕی ڕاگەیاندن لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت خانمان لە بواری میدیادا جێدەستیان دیارە بەڵام بەپێی پێویست نییە، وەک دەڵێت "چونکە ڕاگەیاندنەکان لەلایەن پیاوانەوە مۆنۆپۆلیزە کراون واتە بە ئەڵقەیەکی نێرانەو پیاوسالاری بەڕێوە دەچێت، هەڵبەتە توێژینەوە ئەکادیمیەکانیش لەو بارەیەوە دەیسەلمێنن کەخانمان لەنێوەندکانی میدیادا نەک تەنها پەراوێزخراوان بەڵکو توندتیژی دیارو شاراوەیان بەرامبەر دەکرێت."

دکتۆر سارا لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ باڵا ئاکۆ، ئاماژە بە تواناییەکانی خانمان دەکات و دەڵێت توانای خانمان ئەگەر هاوتای توانای پیاو نەبێت کەمتر نیە، بەڵام زۆرجار بەهۆی ئەو هەموو توندوتیژی و گێچەڵانەی پێیان دەکرێت وەکو پێویست ناتوانرێت ڕۆڵی کارای خانمان لەنێو ڕاگەیاندندا ببینین، بەتایبەتی لە ڕاگەیاندنی کوردیدا زۆر بەرچاوە.

دکتۆر سارا موحسین، پسپۆڕی ڕاگەیاندن جەخت دەکاتەوە لەوەی وەک دەڵێت " لەم سەردەمەدا میدیا لە هەموو جیهاندا لە دۆخێکی هەستیاردایەو بەرەو ئاڕاستەیەکی مەترسیدار دەڕوات لەبەر ئەو هەموو گۆڕانگارییە چاوەڕاننەکراوانەی ڕوودەدەن لەسەرجەم بوارەکاندا، ئەمەجگە لەوەی میدیا ئامڕازێکی بەهێزبووە نەک تەنها بۆ گەیاندنی زانیاری بەڵکو بۆ دروستکردنی ڕای گشتی و پاڵپشتی کردن لە پرۆسەی دیموکراسی و بەرژەوەندی گشتی و مافەکانیان، میدیای کوردیش لەم نێوەندەدا هەنگاوی ڕژدی ناوە بەڵام لە ئاستی پێویستدا نیە."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:15 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG