Accessibility links

ئێران دەڵێت بە هەڵە 19 سەربازی کوشتووە (نوێکراوەتەوە)


لەشکری ئێران دەڵێت 19 کەس لەو ڕووداوەدا کوژراون کە موشەکێک بەر یەکێک لە کەشتییە جەنگییەکانی ئێران دەکەوێت هاوکاتی مەشق و ڕاهێنان کردن لە کەنداوی عوماندا.

لە ڕاگەیاندنەکەی لەشکری ئێراندا هاتووە، هاوکاتی ئەو مەشق و ڕاهێنانەی ژمارەیەک کەشتی دەیانکرد لە سنوری ئاوی کەنداوی عوماندا، کەشتییەکی ئەرکەکەی پشتیوانی بچوک بووە، ڕووداوێکی بەسەردا هاتووە و ژمارەی ئەوانەی لەم ڕووداوەدا کوژراون 19 کەسن و 15 کەسیش بریندارن.

لەشکری ئێران دەڵێت کەشتییەکە ڕاکێشراوەتەوە بۆ کەنار، بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ڕووداوەکە، هەروەها لەشکر لەو ڕاگەیاندنەی درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممەیدا، داوای کردووە خەڵک لە خۆیانەوە هیچ نەڵێن تا ئەو کاتەی زانیاری نوێ لەسەر ڕووداوەکە بڵاو دەکرێنەوە.'

ئاژانسی دەنگ و باسی تەسنیم لە پۆستێکیدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بە زمانی ئینگلیزی دەنوسێت "کەشتی کنارک موشەکێکی بەرکەوتووە کە کەشتییەکی تری ئێرانی هاویشتویەتی."

ئاژانسی تەسنیم دەڵێت، ئەو موشەکە بە هەڵە بەر کەشتییەکەی تر کەوتووە هاوکاتی ئەو مەشق و ڕاهێنانەی بە چەکی ڕاستەقینە دەکرا لە سنوری ئاوی جومانە لە کەنداوی فارسدا.

ڕوودانی ئەم هەڵەیە، چەند مانگێکە پاش ئەوەی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران فڕۆکەیەکی ئۆکرانیایی، وەک دەڵێت بە هەڵە بە ئامانج گرت. لە مانگی یەکی ڕابردوودا، ئێران ئەو فڕۆکەیەی ئۆکرانیای خستە خوارەوە و سەرجەم 176 سەرنشینی ناو فڕۆکەکە، لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەستدا.

XS
SM
MD
LG