Accessibility links

دانوستاندنی ئەمریکا و ئێران


وتەبێژی حکومەتی ئیران دەڵێت تاران ئامادەیە بۆ ئاڵوگۆڕی تەواوەتی گیراوەکان لەگەڵ ئەمریکادا بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەخت.

ئاژانسی دەنگ و باسی ڕۆیتەرز دەڵێت، عەلی ڕەبیعی لە لێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەڕی "خبر ئۆن لاین" ی ئێرانی ئاماژەی بەوە کردووە وەک دەڵێت "تاران ئامادەیە بۆ وتووێژکردن لەسەر ئەم دۆسێیە، بەڵام واشنتۆن هێشتا هەڵوێستی خۆی ڕانەگەیاندووە."

ڕەبیعی، ئەمریکای بە بەرپرسیار داناوە بپ پاراستنی گیراوەکانی ئێران لە گرتوخانەکانی ئەمریکادا، لە نێوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

پێشتر ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئەوەی ئاشکرا کرد کە دانوستاندنی نهێنی هەیە لە نێوان تاران و واشنتۆندا بۆ ئازاد کردی ژمارەیەک لە گیراوەکان.

بەپێی ڕۆژنامەکە، هەردوو وڵات دانوستاندن دەکەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ئازادکردنی ئەفسەرێکی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەرامبەر دکتۆرێکی ئێرانی کە لای ئەمریکا گیراوە.

ڕۆژنامەی نیو یۆرک تایمز دەنوسێت، ئەم دانوستاندنە، هەوڵێکی نائاساییە ، چونکە لە کاتێکدایە پشێوی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران هەروادێ و زیاد دەکەن و هیچ پەیوەندییەکیش لە نێوان هەردوو وڵاتدا نەماوە.

XS
SM
MD
LG