Accessibility links

موحەمەد سەعدەدین: بۆ ئێوە لەبەر پارێزبەندی پەرلەمانتارێک لە دەرەوە وەستاون بەڵام دەتانەوێت سەرۆک حکومەت و وەزیر دادگایی بکرێت


دوای بەڕێوەچوونی دانیشتنی حوتی ئەم مانگەی پەرلەمانی کوردستان بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە سەر پەرلەمانتاران و لە نێویدا هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر بە دەنگی 56 پەرلەمانتارانی پارتی و پێکهاتەکان، ڕەخنە و گلەیی و ناڕەزایەتیەکی زۆر لەسەر پێکهاتەکان دروست بووە و بەشێک لە کاربەدەستان و هاووڵاتیان و توێژی جیاجیا پێیان وایە ئەوانەی کە لە نێو پەرلەمانن نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی پێکهاتەکان ناکەن و بوونەتە بەشێک لەو ململانێ سیاسیانەی کە لە نێوان لایەنەکاندا هەیە.

موحەمەد سەعدەدین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فڕاکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێ ئەوان لە پەرلەمانی کوردستان نوێنەری ڕاستەقینەی پێکهاتەکانن بە تایبەتی ئەوان کە نوێنەرایەتی نەتەوەی تورکمان دەکەن پێکهاتەکان حزبی سیاسی خۆیان هەیە و سیاسەت دەکەن لە چوارچێوەی بەرژەوەندیە نەتەوەییەکان و خۆیان هاوپەیمانەکانیان هەڵدەبژێرن ناکرێت پێکهاتەیەک هەڵویستێکی دیاریکراوی هەبێت هەوڵ بدرێت کە دەنگی ئەوان سەرکوت بکەن. مەسەلەی نوێنەرایەتیکردنی پێکهاتەکان بە سیستمی کۆتا پەیوەندی بەو ڕێککەوتن و بەیاننامە نێودەوڵەتیەکان و بەیاننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەیە و پێویستە هەرێمی کوردستان و عێراقیش پابەند بێت و مافی پێکهاتەکان پارێزراوبێت و لێیگەرێن نوێنەری پێکهاتەکان چوون سیاسەت دەکات نابێت هەر حزبێک بەگوێرەی بەرژەوەندیەکانی خۆی مامەڵە بکات.

سەبارەت بە بەکارهێنانی پێکهاتەکان لە نێو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە موحەمەد سەعدەدین پێی وایە پێکهاتەکان بۆ ئەوەی مافەکانیان بەدەست بێنن و کێشەی پێکهاتەکانی خۆیان چارەسەر بکەن پێویستە لەگەڵ دەسهەڵات گفتوگۆ بکەن بۆ نموونە کێشەی ئەوان لەگەڵ حکومەت و ئەنجومەنە خوجێیەکان و پارێزگاکان و ناحیەکانە بۆیە شتێکی زۆر زۆر ئاساییە کە پیکهاتەکان لەگەل دەسهەڵات و حکومەت بن بۆ چاسەرەکردنی کێشەکان، پەیوەندیەکی مێژوویی هەیە لەنێوان پێکهاتەکان و حزبە گەورەکانی کوردستان ئەوانەی کە ڕۆڵیان هەبووە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان بۆ نموونە ئەو پەیوەندیەی پێکهاتەکان لەگەڵ پارتی و یەکێتی بۆیە شتێکی زۆر زۆر ئاساییە لە هەڵویستە سیاسیەکان و پێشهاتەکان و پڕۆژە یاساکان پێکهاتەکان لەگەڵ پارتی هاوپەیمان بن، چوون ئەوان ئەو مافەیان هەیە کە هاوپەیمان یان ئۆپۆزسیۆن بن لەگەڵ دەسهەڵات و دژی دەسهەڵات بۆ نموونە ئەو دانیشتنەی کە ئەنجامدرا ئەگەر پێکهاتەکان لە ژووری پەرلەمان بوون ئەوا لەگەڵ پارتین و لەدەرەوە بوون لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتوون نابێت بەو شێوەیە سەیر بکرێت ئەوانیش ڕای خۆیان هەیە و پێویستە یەکێک لەو دوو بژاردەیە هەڵبژێرن.

پێکهاتەکان لە دوو پرسی ئاڵۆز و کێشە و گرفتی نێو پەرلەماندا واتا لە 23 ی حوزەیرانی خۆلی چوارەم و 7 ی ئەم مانگە لە خۆلی پێنجەمدا لەگەڵ پارتی هاوهەڵویست دەبن کە دوو پرس بوون پەرلەمانی بەسەر دوو بەرەدا دابەشکرد بەرەی بایکۆت و بەرەی ئامادەبوون لە دانیشتنەکان و دەنگدان، لەوبارەیەوە ئەو ئەندامەی فڕاکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی دەڵێت لە 23 ی حوزەیران و19ی ئاببۆ سەقامگیری سیاسی هەرێمی کوردستان وایانکردووە رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی هەبوو کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان کرابوو بەئامادەبوونی هەموو حزبە سیاسیەکانی پەرلەمان و نوێنەرینەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمەریکا ئەوانیش وەکو پێکهاتەکان پابەندبوون بەو رێککەوتنە، شتێکی زۆر زۆر گرنگ نیە ئەوان بەشداری پەرلەمان نەبن لەبەر یەک تاکە کەس لەبەر پارێزبەندیەک لەبەر مەسەلەیەکی سیاسی هۆڵی پەرلەمان چۆل ناکەن.

ئایا هیچ فشارێک لەسەر پێکهاتەکان هەبوو بۆ چوونە ژوورەوەی نێو هۆڵی پەرلەمان و دەنگدان بۆ لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە سەر پەرلەمانتار سۆران عومەر؟ ئەو ئەندام پەرلەمانەی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی دەڵێت هیچ فشارێکیان لەسەر نەبووە ئەوانەی کە بەشداریان لە کۆبوونەوەکە نەکرد هیچ کام لەو حزبانە پێیان ڕاگەیاندن کە ئەوان بەشدار نابن و داوا دەکەن ئەوانیش بەشدار نەبن هیچ رێککەوتنێک هەبووە لە نێوان ئەوان و حزبەکانی تر کە بەشداری کۆبوونەوەکان نەکەن ئەوان ئەو ڕۆژە هەموویان ئامادەی پەرلەمان بوون بریارێکیاندا کە بەشداری کۆبوونەوەکان نەکەن و ئێمەش بریارماندا کە بەشداری کۆبوونەوەکان بکەین بەڵام لەبەر ئەوەی کە پارتی و ئەو پێکهاتانەش ڕۆڵیان هەبوو لە تەواوکردنی نیساب بۆیە ئەوان بەو شێوازە مامەڵە دەکەن، پێکهاتەش ڕای خۆی هەیە ئەگەر ڕایەکە بەڵێ بوو یاخود نەخێر پێویستە ڕێزی لێ بگیرێت ئەگەر لەگەڵ پارتی رێککەوتین لە ژوورەوە بووین ئەوە ڕای خۆمانە پێویستە رێزی لێ بگرن تا ئێستا ئێمە ڕەخنەمان لەوان نەگرتووە پێیان بڵێین بۆچی ناهێنە ژوورە و دژی پەیرەوی ناوخۆ و یاساکانن و ڕەخنەمان نەگرتووە پێیان بڵێین بۆ ئێوە لەبەر پارێزبەندی پەرلەمانتارێک لە دەرەوە وەستاون بەڵام دەتانەوێ سەرۆک حکومەت و وەزیر دادگایی بکرێت گوتمان ئەوە شتێکی ئاساییە ئەوە هەڵویستی خۆیانە ئێرە پەرلەمانە هەریەکە و ڕاو بۆچوونی خۆی دەبێت.

ئەو دانیشتنەی پەرلەمان کە بەڕێوەچوو بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی بوو لەسەر چوار پەرلەمانتار تەنها لەسەر پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان هەموو ئەندامەکانی فڕاکسیۆنی پارتی لەگەڵ پێکهاتەکان دەنگیان لەسەردا .ناوبراو دەڵێت عادەتەن پیکهاتەکان لەگەڵ دەنگی زۆرینە و ڕای گشتین بۆیە لەکاتی دەنگدان و شێوازی دەنگدان هەوای هۆڵ چوون بووە پیکهاتەکان بەم جۆرە هەڵسوکەوتیان کردووە ئەگەر ئەو حزبە سیاسیانەی کە دژی ئەوە بوون پارێزبەند هەڵبگیرێت و دژی ئەنجامدانی ئەو ئیشە بوون بهاتبان لەناو هۆڵی پەرلەمان هەڵویستیان هەبووایە و لەناو پەرلەمان قسەیان کردبا ئەوکات بارۆدۆخەکە دەگۆڕدرا بەڵام خۆیان گووتیان فەرموون ئەوانەی کە دەیانەوێ ئەو کارە بکەن با بیکەن خۆیان رێ خۆشکەربوون بۆ ئەوەی پرۆسەکە زۆر زۆر بە ئاسایی و بە هێمنی بەڕێوەبچێت.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ئەگەر حزبەکان کاندیدی خۆیان لە نێو پێکهاتەکاندا دیاری بکەن بۆ وەرگرتنی کۆرسی پێکهاتەکانی نێو پەرلەمان ڕای پێکهاتەکان چییە ؟

موحەمەد سەعدەدین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فڕاکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی پێی وایە ئەوە نابێت ئەوە زەوتکردنی مافی پێکهاتەکانە پێویستە پێکهاتەکان بە حزبەکانی خۆیان بەشدار بن ئەوە بەشێوازێکی ڕاستەوخۆ دەیانەوێ حزبە تورکمانیەکان دابەش بکەن بەسەر حزبە کوردستانیەکان ئەوانە سیاسەتێکی عاقلانە ناکەن و تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوونە لە کەسپ کردنی پێکهاتەکان تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوونە کە پیکهاتەکان بڵێن ئێوە بەرگری لە مافەکانی ئێمە دەکەن، پێکهاتەکان نەک لە ئاستی سیاسی و نوێنەرایەتیەکانیان لەپەرلەمان بەڵکو لە ئاستی جەماوەریش عاتیفەیان هەیە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و پەیوەندیان هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:15 0:00


XS
SM
MD
LG