Accessibility links

بەرنامەی هەلەو واشنتن: پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ جیهاندا


عرفان ڕەهنەموون
عرفان ڕەهنەموون

هەر لەسەرەتای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وئێران تێکچوو بەتایبەتی پاش بە بارمتەگرتنی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تاران لە ساڵی 1979وە تا ساڵی 1981. هەروەها بەردەوامبوونی ئێران بە فراوانی لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ناو وڵاتەکەدا وپەرەسەندنی نفوزی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی 1995وە ولەسەرووی هەمووشیانەوە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لەپێناو وەدەستهێنانی چەکی ناوکی. ئەمانە بوونە هۆکاری ئەوەی ئەمەریکا وکۆمەڵگای نێونەتەوەیی هەموو جۆرە گەمارۆیەک داسپێننە سەر ئێران بە قەدەغەکردنی فرۆشی چەک بە ئێران و داسەپاندنی گەمارۆ لەسەر ئابووری ئێران کە بریتین لە گەمارۆ لەسەر ئەو کۆمپانیانەی کارداری لەگەڵ ئێراندا دەکەن، هەروەها بەربەندکردنی هەموو جۆرە هاوەردەیەک بۆ ئێران وبەتایبەتیش بەربەندی تەواو لەسەر فرۆشی فڕۆکە وکەلوپەل وئامێرەکانی چاککردنەوە بۆ دەزگای فڕۆکەوانی ئێران.

ئەو گەمارۆیانە چەند کاریگەریان لەسەر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە؟ تا چەند ئێرانییەکان بەرگەی ئەو سزایانە دەگرن؟ ئەو ڕێگایانە چین بۆ دەربازبوونی ئێران لە ژێر باری گەمارۆ نێونەتەوەییەکاندا؟ ئایا ڕەفتاری ئێستای بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بەرامبەر بە ئێران تا چەند ڕوونە وچ پەیامێک بە ئێرانییەکان دەدات؟ ولەحاڵەتی شەڕکردن لەگەڵ ئێراندا لە بەرژەوەندی کێدا دەبیت؟ کۆماری ئیسلامی ئێران چەند جددیە لە بەربەرەکانی کردنی کۆڤید 19؟ ئەم پرسیاران وزۆریتریش حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی هەلەو واشنتن تاووتوێ دەکات لە گەڵ عیرفان ڕەهنەموون چالاکوانی سیاسی وئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بنکە لە نەرویژ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:38 0:00


XS
SM
MD
LG