Accessibility links

ئاستەنگەکانی بەردەم ڕۆژنامەوانان لە هەرێمی کوردستانی عێراق


وێڕای جەخت کردنەوەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق سەبارەت بەوەی ڕۆژنامەنوسان ئازادن و ڕێوشوێنەکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆ نایانگرێتەوە، بەڵام ڕۆژنامەنوسان بەردەوام ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبوونەوە لە ڕووی هاتوچۆکردن و ڕوماڵکردنی هەواڵەکان و ڕێگرییان لێدەکرا.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان، کارکردنی ڕۆژنامەنوسان لەم سەروەختەی بڵاوبوونەوەیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە "زۆر باش" دەنرخێنێت.

وەک ڕێباز مەجید، پەیامنێری دەنگی ئەمریکا لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی پێدەکات، سەنتەری میترۆ نیگەرانیشی هەیە لەوەی لایەنە ئاسایشییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا بوونەتە ڕێگر لەبەردەم میدیاکاراندا.

ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ئاماژە بە دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەوانان دەکات هاوکاتی ڕوماڵکردنی ڕووداوەکان لەم سەروەختی بڵاوبوونەوەیەی پەتای کۆرۆنایەدا و دەشڵێت دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، مامەڵەیەکی گونجاویان لەگەڵ ڕۆژنامەنوساندا نەکردووە، هاوکای هاتوچۆی ڕۆژنامەوانان لە نێوان شارەکاندا و ئازادییەکی تەواویان نەدراوەتێ.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:48 0:00
XS
SM
MD
LG