Accessibility links

سەلام عومەر: دەسەڵاتدارانی بڕوایان بە دیموکراسی نییە هەمیشە کار لەسەر بە لاڕیدا بردنی ڕۆژنامەوانی دەکەن


زۆرێک لەو ڕاپۆرتانەی لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەوانیدا بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بە پاشەکشەی ئازادیەکانی ڕۆژنامەوانی کراون لە زۆر وڵاتدا.

نێوەندە نێونەتەوەییەکانی ڕۆژنامەگەریی، جەخت دەکەنەوە لەوەی حکومەتە سەرکوتکارەکان، تەنانەت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەک دەرفەتێک قۆزتۆتەوە بۆ سەپاندنی ڕێوشوێنی تر دوور لە هەموو ڕەهەندێکی تەندروستی، لەوانە کۆت و بەندکردنی زیاتری ئازادییەکانی ڕۆژنامەوانی.

سەلام عومەر، سەرنوسەری "کەرکوک ناو" دەڵێت بە شێوەیەکی گشتی میدیا لە قۆناغێکی نوێدایە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتیش لە عێراقدا، بە قۆناغێکی ڕاگوزەردا تێپەڕ دەبێت، وەک دەڵێت "ئا لەم قۆناغەدا دۆسێی ئازادی ڕۆژنامەوانی دۆسێیەکی گرنگە، هەر بۆیە دەبینیت سیاسییەکان بۆ جوانکردنی خۆیان، ئەو جۆرە قسانە دەکەن کە گوایە بڕوایان بە دیموکراسی و بە ئازادی ڕۆژنامەوانی هەیە."
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ خالید فەتاح، بەڕێز عومەر ئاماژەش بەوە دەکات سیاسییەکان دەیانەوێت دەست بدەنە ئێخەی نێوەندە بێلایەنەکانی ڕۆژنامەوانی بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنیان و دەشڵێت "دۆسێی کۆنترۆڵکردن هەر تەنها بریتی نییە لە داخستن و هەڕەشە و کوشتن، بەڵکو بریتیە لە وشک کردنی سەرچاوەکانی دارایی."
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:59 0:00

XS
SM
MD
LG