Accessibility links

تورکیا کۆت و بەند لەبەردەم هەناردەکردنی پێداویستی تەندروستی هەڵدەگرێت


تورکیا هەمو کۆت و بەندێکی لەبەردەم هەناردەکردنی پێداویستی تەندروستی هەڵگرتووە، ئەم هەنگاوەش دەشێ فرۆشتنی پێداویستییەکان بە وڵاتانی ئەوروپا خێراتر بکات لە کاتێکدا لەوێ کەو پێدوایستیانە کەمیان کردووە.

وەزارەتی بازرگانی کۆتوبەندەکانی لەبەردەم فرۆشتنی ئامێری هەناسەدان و کەرەستەکانی پاکژکردنەوە هەڵگرتووە.

پێشتر فرۆشتنی ئەو جۆرە پێداویستییانە یان قەدەغەبوو یانیش پێویستە بوو لەلایەن حکومەتەوە ڕەزامەندی لەسەر بدرێت و مۆڵەتی فرۆشتنەکەش زۆر بە وریاییەوە دەدرا.

کاربەدەستێکی سەرۆکایەتی بە میدیای بیانی ڕاگەیاندووە " ئەم کۆتوبەندانە بۆ ماوەیەکی کاتیی دانرابوون بەهۆی نەخۆشییەکەوە. لە ئێستادا بڕیار دراوە ڕێگە بدرێت بە هەناردەکردن چونکە تورکیا تواناکانی زیاد دەبێت بۆ کۆنتۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا."

بە پێچەوانەی وڵاتانی تر تورکیا گرفتی نەبوونی ئامێری هەناسەدان یان ماسکی نییە.

وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند ئانکەرە فڕۆکەیەکی پڕ لە پێداویستی ڕۆژی شەممە ڕەوانەی سۆمالیا کردووە.

هەتا ئێستا نزیکەی 125 هەزار کەس لە تورکیا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 3 هەزار و 300 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG