Accessibility links

ڕەوشی ئازادی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان ئێران


لە کاتێکدا لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕادەربڕین نزیک دەبینەوە کە بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە ماڤی ڕۆژنامەنوسان، دۆخی ئازادی ڕاگەیاندن نەک تەنها لە وڵاتە دیکتاتۆرەکاندا، بەڵکو لەو وڵاتانەشدا کە حکومەتێکی دیموکراتیک بەڕێوەیان دەبات، بەشێوەیەک لە شێوەکان تووشی گرفت و کێشە بووەتەوە.

ئازادی ڕاگەیاندن ڕەنگە چارەسەری هەموو کێشەکان نەبێت، بەڵام دەتوانێت یەکێک بێت لە بنەما گرنگ و سەرەکییەکان بۆ گەشەی مرۆڤ و ڕووناک کردنەوەی ڕای گشتی و هەروەها ئامڕازێک بێت لە خزمەتی میلەتەکاندا لە دژی گەندڵی و زووڵم و زۆری حکومەتەکان.

بە هۆی ئەم ڕۆڵە گرنگەوەیە کە زۆربەی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان هەوڵی سەرکوتکردنی ڕۆژنامەوانان و ڕاگەیاندکاران دەدەن تاکو ڕێگە لە هەمو چەشنە گۆڕانکارییەک بگرن.

بە پێی راپۆرتی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، وڵاتی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین بەربەستی لەبەردەم ڕاگەیاندنی ئازاددا دروست کردوە.

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئازادییەکان هەمیشە بچوکبوون، ئازادی ڕۆژنامەگەریش بە هەمان شێوە. وڵاتێکی وەک ئێران بەپێی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور، لە ئاستی ئازادی ڕۆژنامەنوسیدا پلەی 173 هەمی هەیە لە ڕیزبەندی 180 وڵاتدا، ڕۆژنامەنوسان لە ژێر فشارێکی بەردەوامدان و زۆر جار بە بیانوی زۆر لاواز دەخرێنە زیندان و لە ژێر هەلومەرجی نادادپەروارانەدا دەدرێنە دادگا، هەندێک ڕایان وایە کە لە مێژووی جمهوری ئیسلامیدا گەلێک قۆناغ هەن، بۆ نمونە وادەبینن کە لەسەردەمی خاتەمیدا ڕۆژنامەگەری سیمایەکی تری هەبووە تا سەردەمی ئەحمەد نەژاد یان ئەمڕۆ؟ ئاخۆ مێژووی ڕۆژنامەنوسی لە ژێر سایەی کۆماری ئیسلامیدا چۆن بخوێنینەوە، هیچ کات لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیدا ڕۆژنامەگەری ئازاد هەبووە؟

یان بەو پێیەی کە ڕۆژنامەنوسانی کورد، پتر لە ڕۆژنامەنوسانی تری ئێرانی فشاریان لەسەرە و جگە لەوەی ناوچەکەیان بە گشتی لەوە مەحرومکراوە ڕۆژنامەی خۆیان هەبێت و هەرچییەک بە زمانی کوردی دەربچێت ڕاستەوخۆ لە ژێر چاودێری لایەنە ئەمنییەکاندا دەبێت و بە سەرێکی تریش هەر زمانەکەیان ڕێگا پێدراو نییە و لە سنوورێکی تەسکدا نەبێت بوار نادرێت زمانی کوردی ببێتە زمانی ڕاگەیاندن، جیا لەوەش بە ڕوونی دەبینین کە ڕۆژنامەنوسانی کورد بۆیان نییە دەست بۆ بابەتە سیاسییەکانی ناوچەکەی خۆیان ببەن، بەردەوام بە بیانوی جیاوازو تۆمەتی ناڕوون دەدرێنە دادگا، وەک «تەبلیغات دژی دەوڵەت» «مەترسی دروستکردن لەسەر ئاسایشی گشتی». ئەمە کارێکی کردوە زۆربەی ڕۆژنامەنوسانی کورد بۆ دەرەوەی ئێران هەڵبێن. ئاخۆ ڕۆژنامەنوسانی کورد لە ناوەوە چی دەکەن و لە ژێر ئەم هەلومەرجانەدا چۆن کاردەکەن؟ ئایا کەشی مجازی بوارێکی کردۆتەوە بۆ سەرهەڵدانی جۆرە جێگرەوەیەک بۆ ڕۆژنامەی کاغەز... گۆڕانکارییەکان لەم ئاستەدا چۆن دەبینیت؟

بۆ وڵامی ئەم پرسیارانە و هەندێ زانیاری دیکە لە سەر ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین لە وڵاتی ئێران، بەفراو نووری لەگەڵ ئەمین سۆرخابی لێکۆڵەری سیاسی لە ئاڵمانیاوە وتووێژی کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:01 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG