Accessibility links

مەم قانع: ئەوەی کە هەیە بێگومان کوێ کەڵەکە بوونی ئەو کێشە و ناکۆکیانەیە کە لە نێوان هەرێم و بەغدادا هەیە


Mam Qanie

ساڵانێکە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا قەت بەو شێوەی کە پێویستە ئاسایی نەبوەتەوە و هەر لایەنێک تاوانباری ئەوەی تر دەکات لە جێ بە جێکردنی ئەرک و بەڵێنەکانیان، بەڵام لەم میانەدا هاووڵاتیانی هەژار و بێ دەرامەتی هەرێمی کوردستان بونەتە قوربانی سیاسەتی نا درووستی هەردوو بەغدا و هەولێر.

ئاخۆ ئەوەی کە دەگوزەری کار و کاردانەوەیە لە دەرئەنجامی هەڵویستەکانی هەرێم لە رابوردوودا بەرامبەر بەغدا؟

ئاخۆ هەڵویستەکانی هەرێم لە بەرامبەر بەغدا بە کۆدەنگیە، پەرلەمان دەنگی لەسەر ئەدات، یان وەکو لە رابوردوودا تەنها لایەنێک یان کەسێک بریار دەرە؟

ئەم بار و دۆخەی لە هەرێم درووستبوە ئۆباڵی دەکەوێتە ئەستۆێ کێ، وە ئەو خەڵکانەی بە بێ هیچ داهاتێک لە ماڵەوە کەوتوون هەڵویستیان چیە؟

تا چەند سیاسەتەکانی تورکیا و ئێران و بگرە ئەمەریکاش کاریگەری هەیە لەسەر هەڵس و کەوتی هەرێم لەگەڵ بەغدا وە یاخود لەسەر بریارەکان؟

بۆ لەو کاتەی نرخی نەوت لە سەرەوە بوو هەرێم ئامادە نەبوو لە رادەستکردنی هیچ شتێک بە بەغدا بەڵام ئێستاکە کە نرخی نەوت لە خوارەوەدایە دەیانەوێ رادەستی بەغدای کەن؟

مەم بورهان قانع پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەوەی کە هەیە لە هەرێمی کوردستان ئەم قەیرانە گەورەیەی کە ناوی قەیرانی داراییە وە قەیرانی مووچەیە لە هەرێمی کوردستان، نزدیک ئەبینە لە ٥٠ رۆژ لە هەرێمی کوردستاندا مووچە نەدراوە، مووچە مافی ڕەوای هەر مووچە خۆرێکە کە لە کاتی دیاریکراوی خوێدا بدرێ، ئەوەی کە هەیە بێگومان کوێ کەڵەکە بوونی ئەو کێشە و ناکۆکیانەیە کە لە نێوان هەرێم و بەغدادا هەیە، کۆێ کەڵەکە بوونی ئەو خەمساردییەی لە رووێ بەرێوەبەرایەتیەوە، لە رووێ نەبوونی چاکسازی لە هەرێمی کوردستاندا ، لە رووێ بە لەناودانی سامانی گشتیەوە، لە رووێ نەبوونی سیاسەتێکی نەوتی تەندرووست، لە رووێ کارگێڕیەوە، وە لە رووێ فەرمارەواییەوە، وە هەموو ئەمانە کەڵەکە بوە و بارگرانیەکی لە سەر هەرێمی کوردستان درووست کردووە "

کاک مەم هەر وەها دەڵێت " کابینەتەکانی یەک لە دووا یەکەگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئەگاتە کابینەی نۆ نەیانتوانیوە دەریەچەیەکی باش بدۆزنەوە ، یا ئیرادەت نەبوە، یا بە هۆێ ناکوکی حزبی یان ناکۆکی دەستە دەستەی جیا، ئەمانە واێکردووە و ڕەنگی داوەتەوە کە حکومەت دەستە وەستان بێت لە چاکسازی"

کاک مەم دەشڵێت " ئێمە شەش پەرلەمانتارین لە فراکسیۆنە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان یادداشتێکمان ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ پاڵپشتی لەو شاندەی کە لە پاێتەخدایە سەردانی بەغدا بکات بۆ ئەوەی ئەو دانۆستاندنانە یەکڵا کرێتەوە بە تاێبەت کە داخوازیەکانی بەغدا زۆرتر بوەتەوە کە ئێستاکە بە کۆێ نەوتەکەش رازی نابێت و باسی داهاتە ناوخۆییەکان و خاڵە سنووریەکان ئەکات"

XS
SM
MD
LG