Accessibility links

هێمن مامەند باس لە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و چۆنێتی مامەڵەکردنی دەزگا ئەمنییەکان دەکات


دوای هەوڵێکی زۆر هێمن مامەندی ڕۆژنامەنوس ئازادکرا پاش ئەوەی بۆ جاری دووهەم لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لە شاری هەولێر دەستگیرکرابوو.

لە میانەی وتووێژێکیدا لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا ڕۆژنامەنووس هێمن مامەند دەڵێت " لەسەر ئەو شێوازە نا یاساییانەی کە هەڵکوتاوەتە سەر ماڵم و ئەو سوکایەتیکردنەی بەخۆم کە بۆ ماوەی یەک مانگ و سێ ڕۆژ لە زیندان بووم هەمووی تەنها دە کاتژمێر خەوتووم لەوانەیە ئەو دیمەنانە تا مردن لەبەر چاوم نەچێت کە پۆلیس و ئاسایش بەو شێوەیە هەڵیانکوتایە سەر ماڵمان ئەو شەوەی کە هەڵیاکوتایە سەر ماڵم خەوتبووم، نەیانهێشت چاویلکەکەش ببەم کە دکتۆر بوی نوسیوم."

سەبارەت بە ڕەوشی نێو زیندان و چونیەتی مامەڵەکردنی دەزگا ئەمنیەکان هێمن مامەند "دەڵێت بەداخەوە لە زیندان ئێمە تێکەڵاو بووین خەڵکێکی تێدا بوو مادەی هوشبەر هەروەها کوشتن و مادەی 443 و446 دزیکردن واتا تێکەڵاو بووین بەداخەوە زیندانەکانی کوردستان پیسە نزیکەی پەنجا کەس لە هۆڵێکدا بوون بەهۆی پیسی و نەبینینی ڕۆژەوە تووشی نەخۆشی پێست بووم، بەهۆی کۆرۆنا هیچ سەرەدانێکی زیندانیەکان نییە دایکم دووجار جلی بۆ ناردم جلەکانم بەدەست نەگەیشتن، چەند پەرلەمانتارێک هەوڵیاندا هاتنە بەردەم بەندیخانە نەیانتوانی، تەلەفۆنکرد کردن هەبوو بۆ زیندانیەکانی تر بۆماوەی پێنج ڕۆژ بۆمن نەبوو داوام دەکرد کەلەگەڵ دایکم قسە بکەم هەواڵی بزانم و دایکم بزانێت من لەکوێ دەستگیرکراوم گوتیان کیتابەکەت لەسەری نوسراوا نابێت ئەمە پەیوەندی بکات دوای پێنج ڕۆژ بە فشارەکانی مەدەنی و میدیا و لایەنی تر گوتیان وەرە تەلەفۆن لەگەڵ دایکت بکە تەنها چاکو چوونی گوتم منیش قسە ناکەم لەگەڵ دایکم کە دوای پێنج ڕۆژ نەزانێت من لە کوێم سەعات یەک و چارەکی شەو هەڵتان کوتاوەتە سەر ماڵم تازە قسە لەگەڵ دایکم ناکەم بایکۆتی ئەم تەلەفۆنەم کرد دوای سێزدە ڕۆژ لەسەر تکای برادەران پەیوەندیم کرد بە دایکم دوای ئەوەی قسەم لەگەڵ پارێزەرەکەم کرد چەند شتێکم باس کرد تەلەفۆنەکەیان لێ وەرگرتم هەر کاتێک قسەم دەکرد پێنج شەش کەس لە دەورم بوون منیش ووتم کە بە ئازادی قسە نەکەم قسە ناکەم."

ڕۆژنامەنوو هێمن مامەند باسی ئەو هوکارانە دەکات کە لەسەری دەستگیر دەکرێت لەوبارەیەوە ناوبراو دەڵێت " تۆڵەیەکی سیاسیە نزیکەی بیست ساڵە ڕۆژنامەنووسم دەیان دۆسیەی گەندەڵیم بڵاوکردووتەوە دەیان دۆسیەی نەوت و کۆنکردنی بۆڕینەوت و گەندەڵی و ناعەدالەتی ئەم وڵاتەم بڵاوکردووتەوە."

دەقی وتووێژەکەی پەیامنێرمان لە هەولێر ئەحمەد زێباری لەگەڵ ڕۆژنامەوان هێمن مامەند

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:46 0:00


XS
SM
MD
LG