Accessibility links

ڕەوش و دۆخی ڕۆژنامەوانانی ئێران


رەزا موعینی

بەگوێرەی پەیامنێرانی بێ سنوور، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا مەترسیدارترین شوێنن بۆ ڕۆژنامەوانان.

وڵاتی ئێران وەک یەکێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکێکە لەو شوێنانەی کە لە ڕووی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕینەوە سەد و هەفتادو سێهەمین وڵاتە لە نێوان ١٨٠ وڵاتدا. لەم پۆلێن بەندییەدا یەک باشترین و ١٨٠ خراپترین پلەیە.

لەم بارەیەوە و بە مەبەستی زانیاری زۆرتر لە سەر دۆخ و ڕەوشی ڕۆژنامەنووسان لە وڵاتی ئێران، بەفراو نووری لەگەڵ ڕەزا موعینی بەرپرسی بەشی ئێران و ئەفغانستان لە ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور وتوێژێکی کردووە.

بەڕێز موعینی لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئەم سەرکووت و زەختانە بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان لە ئێراندا کێن؟یان ئایا بەڕێوبەڕایەتی حەسەن ڕۆحانی کاریگەرییەکی لە زیاد و کەم بوونی ئەم سەرکووت و زەختانەدا هەبووە دەڵێت کە "کۆی سیستمی کۆماری ئێسلامی ئێران. هەرچەندە دەزانین کە دابەش کردنی دەسەڵات لەم سیستەمەدا بە چی شێوەیەکە، بەڵام هەموو بەپرسانی ئێران لە شوێنی خۆیان دەزانن بەپرسیارییەتیان چییەو چی دەکەن. سەبارەت بە حەسەنی ڕۆحانیش دەبێت بڵێم کە لە سەرەتاوە دروشم و بەڵێنی زۆری دا بۆ ئازادی و کراوەنەی رۆژنامەگەری، بەڵام بە داخەوە هەر لە خولی یەکەمدا دوای سەد ڕۆژ لە کارکردنی ئێمە جەختمان لە سەر ئەوە کردەوە کە هیچ کام لە بەڵێنەکانی جێبەجی نەکران و تا ئێستاش دۆخەکە نەک باشترنەبووە بەڵکو بەرەو خراپتر بوون ڕۆێشتوە. لەوانەیە زۆر کەس بڵێن کە جەنابی ڕۆحانی دەسەڵاتی نییە یان هەر بیانوویەکی دیکە، بەڵام دەبێت بڵێم کە ئەو وەک کاربەدەستێکی ئاسایشی ئێران هەر لە سەرەتاوە ئاگاداری هەموو شتێک بووە و بەرپرسیارێتی خۆی بە باشی زانیوە و دوواجار قەبووڵی کردووە ببێت بە سەرۆک کۆمار."

هەروەها کاتێک پرسیاری ئەوەمان لێکرد کە ئایا بەو پێیەی کە ئێران ڕێکەوتن نامەی نێودەوڵەتی ئازادی ڕادەربڕینی قەبووڵ کردوەو، هیچ هیوایەک هەیە کە نەتەوە یەکگرتووەکان یان ڕیکخراوەکانی دیکەی ماڤی مرۆڤ بتوانند هەنگاوێک بۆ پێشگرتن بەم سەرکووت و فشارانە هەڵگرن گوتی کە ” نەوەک هەر هیوا بەڵکو دەبێت هەوڵی زۆر بدرێت لەم پێناوەدا، بە تایبەت دوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسییەکانی بۆ سەر مرۆڤایەتی، ئێمە وەک ئەو کەسانەی کە ماڤی ئەوەمان هەیە ڕاستییەکان بزانین و ڕایانبگەیەنین، خوازیاری هەنگاوی عەمەڵی و کرداری نەتەوە یەکگرتووەکانین لەم بارەیەوە، بۆیە لە ڕیگای ناردنی دوو نامەوە بۆشورای نەتەوە یەکگرتوەکان داوامان کردوە و ڕامانگەیاندوە کە سنوردارکردنی زانیارییەکان لەم ڕووەوە دەتوانێت مەترسی بێت بۆ سەر گیانی مرۆڤەکان. بەو پێیەش کە ئێران ڕێکەوتننامەی ماڤی مرۆڤی لە پارلمانی خۆیدا وەک یاسا پەسەند کردوە و لە ئیستاشدا بەشێکە لە دەستوری ئێران، بۆیە داوا لە نەتەوەیەکگرتوەکان دەکەین ڕووبەڕووی ئەم پێشەلکارییەوە بوەستێتەوە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:06:23 0:00


XS
SM
MD
LG