Accessibility links

رێبوار کەریم وەلی : ئەگەر پارتی پاڵ بە یەکێتییەوە بنێ بۆ دوو ئیدارەیی خۆی زەرەر دەکات


لە هەرێمی کوردستان ململانێی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەوجی بەهێزیدایە، لە کاتێکدا بە هۆی نەهاتنی موچەی فەرمانبەران لە بەغداوەو پێنەدانی موچەی فەرمانبەران بە تەواوەتی هەرێمی لاواز کردووە کە بەهۆی دابەزینی نەوتو پابەند نەبوونی هەرێم بە شەرتو مەرجی بەغداوە کە وا بڕیار بووە لە رابردوو بڕی 250 هەزار بەرمیل بدات بە بەغداد. ئێستا دۆخەکە وای لێهاتووە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان باس لەوەدەکەن کە هەموو نەوتی هەرێمەکە ڕادەستی بەغداد دەکەن، بەڵام هێشتا ئەوە ڕوون نەبووتەوە ئایا بەغداد بەو پێشنیارە ڕازییە لە کاتێکدا نەوت ئەوەندە هەرزان بووە و کڕیاری نییە؟. نێوەندی پارتیو یەکێتی بەکوێ دەگات؟ قسەکردن لە سەر دوو ئیدارەیی لە هەرێمێکی بچکۆلە کە تەنها 4 پارێزگایە، لە ئەگەری بوونیدا دۆزی سیاسی کورد لە عێراق و ناوچەکە چی بەسەر دێت؟

سیاسییەکانی کورد ئەوانەی مەلەفی نەوتیان لە لایە، بۆچی نەیانتوانی نەوت بکەنە داهاتێکی باش بۆ بوژانەوەی ئابووری هەرێمەک؟ ئایا نەوت داهاتێکی نیشتیمانییە یان بووەتە داهاتی کۆمەڵێک بەرپرس؟ بۆ وەڵام دانەوەی ئەو پرسانەی بەرنامەی ڕوانگە، شیکەرەوەی سیاسی و نوسەری دیاری کەناڵی ڕوداو ڕێبوار کەریم وەلی پێیوایە "هەرگیز نەوت داهاتێکی نیشتیمانی نەبووە، بەڵکو وەک ململانێیەکی نێوخۆ لە نێوان سەرکردەکاندا بەکار هاتووە کەس نازانێت سندوقی داهاتی نەوت و گاز کە یاساشی بۆ دەرچوو چی بەسەر هات. بڕیاربوو هەموو لایەنەکان ئاگادار بن لە فرۆشو خەرجی نەوت، بەڵام کەس ئاگادار نییە، هەروەها ئەو ململانێیەی بەغداش زیاتر پەیوەندی بە لێکەوتەکانی ململانێی نێو خۆی نێوان بەرپرسەکانەوە هەیە، هەر ئەوەشە نەتوانرا هەرێمەکە ئابورییەکی سەربەخۆی خۆی هەبێت ."

هەروەها لە مەڕ ئەو دۆخەی نێوان یەکێتی و پارتیش دەڵێت " جاران یەکێتی نەیدەتوانی کۆبونەوەیەکی مەکتەبی سیاسی بکات، ئێستا لە ناو پارتی وای لێهاتووە، لە سەر دۆسێی زینی وەرتێ دەرکەوت کە لێدوانی جیاواز هەبوو لە نێوان بەرپرسە باڵاکانی پارتی، جگە لەوەش هەڵەیەکی گەورەیەکە مەکتەب سیاسی پارتی و یەکێتی هیچ کۆبوونەوەیەکیان نەکردووە لە دوای دەست بەکار بوونی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی. جاران ئاریشەیەکیش هەبوایە رێگە چارەی بۆ دەدۆزرایەوە، ئەگەر پارتی پاڵ بنێت بە یەکێتییەوە بۆ دوو ئیدارەیی، پارتی زەرەرمەندی یەکەم دەبێت، چونکە هەموو شت لە کوردستان بەدەستی پارتییەوەیە، بەڵام مامەلە کردنی دۆخەکە بەوەی کە پارتی وەک براوە رەفتار دەکاو یەکێتیش هەست بە مەغدوری بکات ناڕوات بەرێوە."

لەسەر دۆزی سیاسی کوردو سەنگی کورد لەم دۆخی ململانێی نێوان بەغداو هەرێم رێبوار وەلی دەڵیت "سەرمان لە خەڵکی خۆمان و بەغداش شیواندووە، کاک مەسعود و مام جەلال بەغدایان کردەوە بە دەوڵەت، دووای ئەوە هاتین ریفراندۆممان کرد بۆ جیابوونەوە، ئێستا بە 180 دەرەجە گەراوینەتەوە بۆ دواوە، بۆ دەست کەوتنی وەزارەتیک یان هەرپۆستێکی تر لە بەغداد".

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:24 0:00


XS
SM
MD
LG