Accessibility links

لە قەزای سۆرانژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە 23 کەس


کرمانج عیزەت

لە قەزای سۆران هەتا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون گەیشتووەتە 23 کەس و بەشێکیان چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە. وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیاندنێکی نوێیدا دەڵێت10 کەسی تریش لە قەزای سۆران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە هەموویان بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبوویەکی پێشوون.

کرمانج عیزەت قایمقامی قەزای سۆران لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "لە یەک ڕۆژ و یەک کاتدا 10 حاڵەت لە شارێکی وەکو سۆران کە دانیشتوانەکەی 150 هەزارکەسە ڕێژەیەکی زۆرە. هەموو ئەوانەی کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون ڕەوانەی هەولێر کراون و ڕەوشی تەندروستییان باشە ،چەند تیمێک لەو گەڕەکەن کە ماڵەکەیانی لێ بووە ، شوێنەکان کەرەنتینە کراون زۆرتر تەرکیزمان کردووەتە سەر ئەو ماڵانەی دەوروبەر کە بەرکەوتەی ئەو خانەوادە بوون دواتر پشکنینی هەڕەمەکی لەناو شار دەکەین تا زیاتر دڵنیابین لە ئەنجامی ئەو پشکنینانە و بڕیار لەسەر ڕێکارەکانی دیکە دەدەین. کۆمەڵێک ئاسانکاری بۆ خەڵک کراوە لە کردنەوەی بازاڕ ئەو کرانەوەیە وایکردووە بەریەککەوتن یەکجار زۆرتر بێتو مەترسیەکە ئێستا زۆرترە".

ناوبراو دەشڵێت ئێمە ژوورێکی ئۆپەراسیۆنمان هەیە هەمومان هەتا دەگاتە سەرۆکی حکومەت ڕاستەوخۆ ڕۆژانە پەیوەستین پێکەوە. ئەوانەی کە ڕێنمایی دەدەنە خەڵک وئاسانکاری دەکەنو بڕیاری پێویستدەدەن هەمووی پەیوەستین پێکەوە.

قایمقامی قەزای سۆران دەشڵێت ڤایرۆسەکە لە بنەڕەتدا ئەنجامی بەرکەوتەی سەرەدانکەرێکی دیکە بووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە لە هەولێرەوە هاتووە بۆ سۆران . ئەو گوتیشی " بە پێی بەرنامەی تایبەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسەکە نەخۆشخانەی گشتی کە تایبەت کرابێت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێرە لە سۆران نییە هەرچەندە ئێمە لە سۆران وەکو پلانی B ئامادەکاریەکمان کردووە لە حاڵەتێکدا کە پێویست بوو بەڵام ئێستا هەموو نەخۆشەکان دەنێرنە هەولێر، ترسێکی پەیداکردووە بەو ئەندازەیەی کە خەڵک دەترسێت بەڵام خەڵکەکە هێشتا بێباکە ئەو پابەندیەی ئێستای خەڵک وەکو پابەندی پێشتر نییە ئەوەی سەردەمی کەرەنتیە، پاش کرانەوە خەڵک بێباکیەکی پێوە دیارە کە کاریگەریەکانی ئەو نەخۆشیە هەندێک کەس پێی وایە ئەسلەن نییە باری گوزەرانی خەڵکیش کاریگەری لەسەر خەڵک کردووە کە جۆڵە بکات بەبێ ئەوەی گوێ بداتە ڕێنماییەکان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:52 0:00


XS
SM
MD
LG