Accessibility links

سۆران عەلی خان: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلەی یەکەم لە کێشەی مووچەدا بەرپرسە


Soran Alikhan

ساڵەهایە بارودۆخی هەرێمی کوردستان هەر لەو کاتانەی کە نرخی نەوت لە سەرەوە بوو و میلیۆنەها بەرمیل ئەفرۆشرا و میلیۆنەها دۆلاریش چووە گیرفانەکانەوە، هاووڵاتیانی هەر داد و هاواری بوە لە دەستی بێ مووچەیی.

ئاخۆ کێ لەوەدا بەرپرسیارە و یەخەی کێ دەبێ بگێردری؟

ئاخۆ بوونی کوردێک وەکو وەزیری دارایی لە بەغدا تا ئێستا هیچ جیاوازیەکی هەبوە بۆ هەرێم؟

ئایا رادەستکردنی نەوتی هەرێم یان داهاتەکەی بە حکومەتی ناوەند هیچ پەیوەندی بە دوواکەوتنی مووچەوە هەیە

حکومەتی هەرێم نابێ پارەیەکی پشت دەست خستبێت بۆ ئەوەی لە کاتی تەنگەژە و کارەساتەکاندا بەوە پڕی بکاتەوە

مامۆستا سۆران عەلی خان نووسەر، لێکۆڵەر و رووناکبیر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەراستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلەی یەکەم لەوەدا بەرپرسە و هەر لە سەرەتاوە تا رادەیەک سیاسەتێکی راستی نەوتی نەبوە، هەر لەو کاتەی نرخی بەرمیلێکی نەوت ١٠٠ دۆلار بوو وایانزانی ئەو نرخە هەر وا ئەبێ و تەنانەت لە گرێبەستەکانیدا لەگەڵ حکومەتە نەوتیەکاندا هەڵەی تێدایە ، هەمووێ گرێبەستی )شراکەیە( وە لە هەموو بەددتر نەبوونی روونی و روونمایی لەدۆسیەی نەوت لە هەرێمی کوردستان وە دابەزینی نرخی نەوت قوڕەکەی خەستر کرد و کێشەکەی گەورەتر کردەوە بۆ خەڵکی کوردستان"

مامۆستا سۆران هەر وەها دەڵێت “ سیاسەتی نەوتی حکومەتی هەرێم شکەستی هێناوە بەڵام دانی پێیدانانی، ئێمە سندوقی داهاتەکانی نەوتمان هەبوو تا ئێستا هیچ شتێکی چارەسەر نەکردووە، ئەوە بریاری لەسەر دراوە پارەی نەوت هەموو بچێتە سندوقێکی تاێبەتەوە ، ئەمجا حکومەت ئەبێ حیسابی تەنگانە بکات، لێقەومان بکات، بومە لەرزە، لافاوە، نەخۆشیە، پەتایە ، جەنگە، بەڵام حکومەت هیچ حساباتێکی نەکردووە بەڵکو پارەی خەڵکیش کە لە بانکدا بوو ئەوەشیان برد و پینە و پەروێ مووچەیان پێی ئەکرد "

مامۆستا سۆران دەشڵێت" بە هەموو تەشکیلاتەکانمانەوە لە بەغدا هیچ رۆڵێکی وایان نەبووە، ئەو کێشە دەستوریانەی کە ئێمە لەگەڵ بەغدا هەمانە تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ فشارێک درووست بکەن وە ئەو ١٧٪ کە لە بەغداوە وەریان ئەگرت، پارەکە زۆر بوو، نەیان ئەزانی چی لێبکەن، زۆری ئەو پارە وایلێکردن بەرامبەر بە پێشیلیە دەستوریەکان بێدەنگ بن"

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:01 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG