Accessibility links

لە یەکەم پەیوەندی تەلەفونیدا عەبدوڵا ئۆجەلان لە ئیمرالیەوە باس لە زینی وەرتێ دەکات


بۆ یەکەم جارە لە ماوەی 21 ساڵی ڕابردوودا ڕێگە بدرێت بەوەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ خانەوادەکەیدا بکات.

وەک بەشێک لەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەردان کردنی زیندان و گرتوخانەکان لە تورکیا قەدەغەکراوە.

دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگەیان داوە کە گیراوەکان هەفتەی دوو جار بە تەلەفون پەیوەندی بکەن بە کەسوکاریانەوە.

21 ساڵە ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی گیراوە وهیچ جارێک پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ خانەوادەکەیدا نەکردووە.

عومەر ئۆجەلان، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسیۆنی هەدەپە، برازای عەبدوڵا ئۆجەلانە و بە دەنگی ئەمریکا دەڵێت، ڕێبەری پەکەکە لەو پەیوەندیە تەلەفونیەیدا، سەنگیی خستە سەر دۆسێی زینی وەرتێ لە باشوری کوردستان و ئەو کێشەیەی لە نێوان لایەنە کوردیەکاندا ڕوویداوە و پەیامی یەکێتی نێوان لایەنەکانی داوە.

عومەر ئۆجەلان دەڵێت "بەڕێز ئۆجەلان دەیەوێت لایەنە کوردیەکان نەبنە ئامێری دەستی هێزە نێودەوەتییەکان و دەبێت هەموو بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد یەکبگرن."

خەجیجان فارقین، پەیامنێری دەنگی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە لەسەر ئەو پەیوەندیە تەلەفونیەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە بە خانەوادەکەیەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:28 0:00

XS
SM
MD
LG