Accessibility links

دکتۆر هێرش سەلیم: بێباکی لەچێبەجێکردنی ڕێنمایە تەندروستیەکان هەیە


دکتۆر هێرش
دکتۆر هێرش

بەڕێوبەرایەتی پارێزگای سلێمانی ڕێگای هاتووچۆی بەخەڵکی داوە، ئەم بڕیارە لەسەر چ بنەمایەکە؟

ڕێگەدان بەخەڵکی ئەگەر سنوورداریش بێت ئەگەری تووشبوون بەڤایرۆسەکە ناهێنێتە ئاراوە؟

ئەگەر ئەم ڕێگەپێدانە بەردەوام بوو، هیچ تووشبوونێک تۆمار نەکرا و خەڵکی زۆر بەئاسایی توانیان ژیانی خۆێان بەڕێوەبەرن، ئایا ئیتر ئەمە ئەچێتە قۆناغێکی‌کە ڕێگە خۆشکرێت بۆ پەیوەندی لەگەل ناوچەکانی دەوروبەر؟

ئەگەر دوای ئەمە ڕێگەپێدانە تووشبوون تۆمار کرا، ئەوکاتە ئەبێت چی بکرێت؟.

دکتۆر هێرش سەلیم جێگری بەرێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، لەکفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمریکا لەگەل وریا کاڵێ دەڵێت "لەسلێمانی لەبارێکی سەقامگیری کۆنترۆلکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنادابووین، ئەو دەمە ژیان بەتەواوەتی وەستابوو، لەبەرئەوە ئێمە لەبەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی پرۆژەیەکمان هەبوو بۆئاسیی کردنەوەی دۆخەکە بەقۆناغ، لە3 قۆناغدا خۆی دەبینیەوە، بەڵام ئەوەی هاتە دی و ئێستا جێبەجێ دەکرێت لەڕێنمایەکان زۆر بەپەلەو خێرایی جێبەجێکران، ئەوە شێوەیە نەبوو بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی داوای کرد".

هەروها دەڵێت "شوێنی زۆر کراوەتەوە قەرەباڵغیەکی زۆرهەیە، هەندێک شوێن نەبێت،ئەوانیتر ڕێنمایەکان جێبەجێ‌ ناکەن".

دکتۆر هێرش دەشڵێت "هاوڵاتی لەسەرێکەوە ناهەقی نیە، حکومەت کەمتەرخەم بوە لەدابینکردنی بژێوی ئەوکەسانەی بژێوییان لەسەر داهاتی ڕۆژانە بوە،جگە لەوە دواکەوتنی مووچە هۆکاری ئەوەیە هاوڵاتی ناتوانێت لەماڵەوە دانیشێت و خۆی لە ڤایرۆس بپارێزێت و بەناچاری خۆی دەخاتە بەرمەترسی بۆ دابین کردنی بژێوی".

زانیاری زیاتر لەدەقی گفتووگۆکەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:36 0:00


XS
SM
MD
LG