Accessibility links

ئارەزوو مەحمود: یاساکانی تایبەت بە مافەکانی ڕۆژنامەوانان و ئازادی ڕۆژنامەگەری پێویستی بە هەموارکردنەوە هەیە


ئارەزو محەمەد
ئارەزو محەمەد

ئەو پێشێلکارییانەی لەبەرامبەر ڕۆژنامەوان و میدیاکاران لە عێراق وهەرێمی کوردستاندا دەکرێن بەتایبەت لە دژی خانمانی ڕۆژنامەوان سەرەڕای بونی چەندین ڕێکخراوی داکۆکیکار لە مافەکانی ڕۆژنامەوانان، ئایا تا ئێستا خراواتە بەردەم پەرلەمان یانیش هەر لە دادگاکاندا بە هەڵپەسێراوەی ماونەتەوە.

ئارەزوو مەحمود ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باش لەو بابەتە دەکات و دەڵێت یاساکانی ڕۆژنامەوانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە هەموارکردنەوە هەیە، چونکە ئەو یاسای ڕۆژنامەوانانەی کە هەبون زیاتر بۆ ئەو ڕۆژنامەوانانە بووە کە لە ڕێگەی نوسینەوە کاریان کردوە، بەڵام لە ئێستادا بواری ڕۆژنامەوانی فراوان بووە و پێویستە لەویاسایەشدا پاراستنی مافەکانی ڕۆژنامەوانان و ئازادی ڕۆژنامەگەری تێدا ڕەچاوبکرێت و بوارەکانی سۆشیاڵ میدیاش بگرێتەوە ،لەگەڵ ئەوەشدا یاسای باش سەبارەت بە رۆژنامەوانان لە عێراق و هەم لە هەرێمیش هەن کە کاریان پێ ناکرێت.

خاتو مەحمود دەشڵێت "پیشەی ڕۆژنامەوانی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا بۆ خانمان سەخترە چونکە سەرەڕای کاری ڕۆژنامەوانیان وەک ڕەگەزی مێ ڕوبەروی پێشێلکاری دەبنەوە، چونکە بەداخەوە بنەمایەکی پیاو سالاریمان هەیە."

ئارەزوو مەحمود دەشڵێت "یاسای سەندیکاکان هاتۆتە بەردەستمان و یەكێکیشە لە کارەکارەکانمان و کاری لەسەر دەکەین بەڵام ئێمە بۆ شرۆڤەکردن و پێداچونەوەی یاساکە، یاساکەمان ڕاوانەی لیژنەی کۆمەڵگەی مەدەنی کردووە تا ئەوان ڕاوبۆچونی خۆیانی لەسەر بدەن، پاشان ئێمە بۆچونەکانەکانی خۆمان دەخەینە ڕوو."

هەروەها دەشڵێت بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەرەک وەزیران و خۆپیشاندانەکان لە عێراقدا و پاشانیش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەمانتوانیوە یاساکە بخەینە بەردەم پەرلەمانی عێراق.

دەقی وتووێژەکەی باڵا ئاكۆ لەگەڵ ئارەزوو مەحمود

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:53 0:00


XS
SM
MD
LG