Accessibility links

ئومێد حەمە عەلی : حکومەت نەیتوانیوە خواردن و پێداویستیە سەرەتاییەکانی ئەو خەڵکە دابین بکات کە خوێ قەراری داوە لە ماڵەوە بمێننەوە


Omed Hama Ali

دیارە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها بەرۆکی هەرێمی کوردستانی نەگرتووە بەڵکو هەموو سەرانسەری جیهان و بارگرانیەکی لەسەر وڵاتاندا درووستکردووە.

ئاخۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆن روبەرووێ ئەو تەنگەژە بوەتەوە وە چیکردووە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی ژیان بۆ هاووڵاتیان، بە تاێبەت بۆ ئەوانەی کە بە هۆێ ئەم پەتایەوە لە ماڵ کەوتوون؟

ئومێد حەمە عەلی، نووسەر، لێکۆڵەر و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە هەرێمی کوردستان مەسەلەی روبەرووبۆنەوە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بێگومان ئێمە خۆمان دەزانین لە رووێ سیستمی تەندرووستیەوە ، سیستمی تەندووستی ئەم ناوچەیە سیستمێکی دووا کەوتووە لە ئاست ئەو سیستمە پێشکەوتووانەی بە تاێبەتی ئەوروپا، رۆژئاوا و ئەمەریکا ، بەڵام خودی ڤاێرۆسەکە و هەڵس وکەووت لەگەڵدا تا ئەندازەیەک، سیفەتی ڤاێرۆسەکە جۆرێک لە یەکسانی درووستکردووە بۆ سەرجەم کۆمەڵگاکان، لەم روویەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکان توانیویانە تا ئەندازەیەکی باش ئینسان بە ویژدانەوە بڵێت لە مەسەلەی ئەم رێ و شوێنانەدا پێش بکەوون و شایەنی دەست خۆشیە، بەڵام لەو ئاستەی چوون حکومەتی هەرێم هەڵس وکەوتی لەگەڵ پێداویستیەکانی خەڵکدا کردوون ، بێگومان لەم ئاستەدا ئێجگار لە دوواوەیە، تاکو ئێستا نەک هەر پێداویستیەکانی خەڵک دابین نەکراوە، بەڵکو لە سەرەتایترین مافەکانی مووچە خوەران کە مووچەکەیانە لە بری کارەکەیان هێشتا مووچەی مانگی یەکمی ئەمساڵ نەدراوە، کە ئەمە لە رووێ حوکمرانیەوە لە سەرەتاییترین پێناسەی حکومداریەوە ئەمە جێ نابێتەوە، وە ئەم حکومەتە لەم رووەوە لە ئاستی نەبووندایە"

Amed. Diyabakir
Amed. Diyabakir

کاک ئومێد هەر وەها دەڵێت " ئەوەی کە ئێمە ئێستا تێدا دەژین، ئەو دۆخە فەرمانرەواییە بەر ئەنجامی چەندین ساڵی رابوردووە کە نەتوانراوە حکومەتێکی بە معنی الکلمە دیموکراسی، شەفاف، حکومەتێک ئامانجی خزمەتکردنی کۆمەڵگا بێت، نەک ئامانجی خزمەتکردنی حزب و بنەماڵە و کۆمەڵێک دەستە و گروپی تری کە هەر یەک و بە شێوازیەک شەڕی بەرژەوەندیە دارایی و سیاسیەکانی خۆیان ئەکەن، بەداخەوە ئەم حکومەتە لە ئەساسەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی و چاکەی گشتی نەهاتووەتە ئاراوە، بۆیە ئێمە ئێستاکە گەیشتووێنەتە قوناغێک بەدەر لەوەی حکومەت ناتوانی مووچەی فەرمانبەرەکان بدا، تەنانەت ناتوانێ دەستگیروویەکی کەمی خەڵکانیکیش بکا لە رووی خواردن و لە رووی هەندی پێداویستی سەرەتاییەوە کە خوێ قەراری داوە ئەم خەڵکانە لە ماڵەوە بمێننەوە "

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:12 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG