Accessibility links

ئارام حاجی: ئەم هێزە لەهەرێمی کوردستان چی دەکات؟


بەرپرسێکی لەشکریی هێزی حەفتەر باس لەناردنی چەکدارانی کورد دەکات لەڕێی تورکیاوە و وێنە و ناوەکەشی ئاشکرا دەکەن و دەشڵێن ئەو هێزە لەهەرێمی کوردستان بووە.

هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ،لەهەرێمی کوردستانی عێراق ڕاهێنانی سەربازییان پێدەکرێت و وەک باس دەکرێت ئەو هێزە لە 5 هەزار سەرباز پێکدێت و چەکی قورسیشی هەیە.

هەرچەند تائێستاکە بە فەرمی روون نەبۆتەوە کێ پشتیوان و کۆمەکی مادی و لەشکریی ئەم هێزە دەکات؛ بەڵام ئەوەی باسی لێوەدکرێت تا ئەم سەروەختە دەوترێت سوپای تورکیا کۆمەکیان دەکات.

شرۆڤەکار و مافناسێکی کورد کە کار لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی هەرێمی کوردستان دەکات دەڵێت "هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ بەشداری هیچ شەڕێکی دژە تیرۆر و داعشی نەکردووە و پشتیوانیشی لەهیچ هێزێکی کوردستانی نەکردووە دژی داعش"

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا بۆ زیاتر تاوتوێکردن و بینینی وێنەکە بە گەورەیی و ئاشکراکردنی دیوێکی دیکەی ئەو پرسە لەگەڵ مافناس و شرۆڤەکار ئارام حاجی دا وتوێژێکی تایبەتی سازکردووە.

ئارام حاجی دەڵێت "بوونی هێزی بیانی لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ بەریەک کەوتنیان هەیە لەگەڵ پرسە سیادییەکانی حکومەتی فیدڕاڵدا."

دەشڵێت "دەبێت حکومەتی فیدڕاڵ لێپرسینەوەی لەسەر بکات."

سەبارەت بە جوڵاندنی ئەم هێزەش ئارام حاجی دەڵێت "ئەگەر هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ ئامادەییان هەیە بە پابەندبوون بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کەواتە جگە لەسەرۆکی هەرێم، دوای رەزامەندی پەرلەمانی کوردستان هیچ کەسێکی تر مافی جوڵەپێکردنی ئەم هێزەی نیە."

سەبارەت بە کۆمەک و لایەنگیری ئەم هێزەش دەڵێت "ئەم هێزە لەلایەن سوپای تورکیاوە پشتیوانی لۆجیستی و ڕاوێژکاریی و ئامادەکاریی و لە ڕووی مەشق و ڕاهێنانەوە کۆمەک دەکرێن، لەڕووی ئیدارییەوە هەموو وەلائیان بۆ ستراتیژی تورکیایە."

ئارام پرسیار لەوەدەکات و دەڵێت "ئەم هێزە لەهەرێمی کوردستان چی دەکات؟"

سەبارەت بە توانستی ئەم هێزەش ئارام حاجی دەڵێت "هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ خاوەنی چەکی قورسە." و دەشڵێت "ئایا ئەم هێزە خەرجی و داهاتیان لەسەر هەرێمی کوردستانە یان لەدەرەوە کۆمەک دەکرێن؟"

سەبارەت بە جۆری چەکە قورسەکانیش ئارام حاجی دەڵێت "ئەم هێزە خاوەنی چەکی قورسە وەک تۆپ و تانک و زرێپۆش و جۆرەکانی دۆشکە و چەکی دژە تانکیان هەیە."

دواجار ئەو پێیوایە دەبێت حکومەتی فیدراڵی لێپرسینەوە لەسەر چوونی پێشمەرگەکانی ڕۆژ بکات بۆ لیبیا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:44 0:00
XS
SM
MD
LG