ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەمڕۆ دوو شەممە لە کۆبونەوەیەکی پارتەکەیدا بێهیوایی خۆی دەربڕی سەبارەت بەوەی کە هەنگاوەکان بۆ هەڵگرتنی بەربەستەکان لەسەر دابڕاندنی کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا بوونەتە مایەی دروستکردنی قسەوباسێکی زۆر لە هەندێ لە هەرێمەکان کە مەترسیەکانی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای زیاتر کرد.
هەندێک لە فرۆشگەکان ئەمڕۆ دوو شەممە دەستیان بە کارکردەوە هەروەها فرۆشیارانی ئوتومبیل و پاسکیل و کتێبخانەکانیش ، ئەمەش بە گوێرەی ئەو ڕێکەوتنەی کە ئەنگێلا مێرکل ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو لەگەڵ ڕێبەرانی دەوڵەتدا دەستەبەریکرد.
ئەنگێلا مێرکڵ گازەندە دەکات لەو قسەڵۆکانەی بە هۆی وەگەڕخستنەوەی ژیان لە وڵاتدا هاتوونەتە ئاراوە و بووە سەردێڕی هەواڵ لە رۆژنامەیBild ئەوەی کڕیارێکی گەورەی هەیە و لە ڕێی تابلۆیدەوە دەخوێندرێتەوە ، قسەوباسەکان دوای ئەوە بوون کە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە ڕێی کۆنفرانسێکی ڤیدیۆییەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکە کرد لەگەڵ ئەندامانی باڵای پارتەکەی واتە پارتی دیموکراتی مەسیحی.
ڕۆژنامەکە نوسیبووی کە مێرکڵ ترسی ئەوەی هەبووە خاوبوونەوەی ڕێژەی پەتاکە لە ئەڵمانیا پێچەوانە ببێتەوە بەهۆی خاوکردنەوەی ئاستی دابڕاندنی کۆمەڵایەتی. کەشوهەوای خۆشی دوێنێ یەک شەممە کەسانێکی زۆری لە ماڵەکانیان هێنایە دەرەوە و ڕوویان لە پارکەکان کرد.
ئەڵمانیا پێنجەمین وڵاتە لە تۆمارکردنی حاڵەتەکانیکۆڤید-19 و تا ئێستا ژمارەی ئەوانەی بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 4400 کەسن.