Accessibility links

تا ئێستا 199 چەکداری سەر بە تورکیا لە لیبیا کوژراون


9 چەکداری سوریایی لە لیبیا کوژراون و ئەو چەکدارانەش سەر بە تورکیان.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ، بنکە لە لەندەن، کوژرانی ئەو چەکدارانە لە چەند بەرەیەکی شەڕەکاندا بووە لەگەڵ لەشکری لیبیادا و هەروەها ڕیکخراوەکەش ئاگاهی دەدات بەوەی هەروادێ و زیانە گیانییەکانی چەکدارە سوریاییەکانی لە لیبیان زیاتر دەبێت.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە لیبیا 199 چەکداری سوریایی کوژراون کە سەر بە یەکە چەکدارەکانی سوڵتان موراد و موعتەسەم وسلێمان پاشا و چەند یەکەیەکی تری چەکدارن.

سەرچاوەکان بە ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤیان ڕاگەیاندووە شەڕ و پێکدادانەکان لە بەرەکانی ناوچەی سەڵاحەدین لە باشوری تەرابلوس و بەرەی ڕەملە نزیک لە فڕۆکەخانەی تەرابلوس و بەرەی پڕۆژەی بەرزاییەکان ڕوویانداوە، ئەمە بێ لە شەڕەکانی میسراتە و ناوچەکانی تری لیبیا.

ئەم ڕێکخراوە دەڵێت، تورکیا بەردەوامە لە ناردنی ئەو چەکدارە سوریاییانە بۆ لیبیا تا شان بە شانی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی شەڕی دژی لەشکری لیبیا بکەن.

بەپێی سەرچاوەکانی ڕێکخراوی ڕوانگەی سوریایی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ تا ئێستا تورکیا 5300 چەکداری سەر بە تورکیای ناردووە بۆ لیبیا و دەشڵێت 2100 چەکداری تریش لە بنکە سەربازییەکانی تورکیادا دەستیان کردووە بە مەشق و ڕاهێنان.

XS
SM
MD
LG