Accessibility links

زیانە گیانیەکانی کۆرۆنا لە تورکیا


ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتۆتە سەرو 82 هەزار کەس تا درەنگانێکی ڕۆژی شەممە.

بەپێی ئەم ئامارە نوێیانە تورکیا لە ئێستادا لە پلەی یەکەمدایە لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە ڤایرۆسەکەیان تیادا بڵاوبۆتەوە.

وەزیری تەندروستی تورکیا دەڵێت تا درەنگانێکی ڕۆژی شەممە 82329 کەس پشتڕاستکراونەتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

فەخرەدین قۆجە، لە لێدوانەکەیدا باسی لەوەش کردووە لە درەنگانێکی ڕۆژی هەینیەوە بۆ درەنگانێکی ڕۆژی شەممە 3783 کەس پشتڕاستکراونەتەوە کە توشی کۆڤید 19 بوون.

وەزیری تەندروستی تورکیا دەڵێت تا درەنگانێکی ڕۆژی شەممە 1890 کەس لە تورکیا بەهۆی کۆڤید 19وە گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش 1822 کەس لە پەتاکە چاک بوونەتەوە.

بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید 19 لە تورکیا لەکاتێکدایە وڵاتەکە لە قەیرانێکی قورسی ئابوریدایە و نرخی لیرەی تورکیا بە ڕێژەیەکی زۆر نرخەکەی دابەزیوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی (سی بی ئێس نیوس) ی ئەمریکا، لە تورکیا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 82 ملیۆن کەسە، نرخی لیرە هێندە دابەزیوە کە دەشێت ئانکەرە نەتوانێت بەو نرخەوە بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتەوە.

XS
SM
MD
LG