Accessibility links

لوقمان وەردی:باشتر وایە ئەم هێزانە بکشێنەوە ئاسایشی زێنی و وەرتی خۆێ بەرقەرارە ئێمە چووینە تێکمان داوە


Luqman Wardi
Luqman Wardi

ئەوەی لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان دەبینرێ و لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەبنەوە لە بارەی جم و جۆڵی هێزی پێشمەرگە بۆ دەڤەرەکانی نزدیک بە گەریلاکانی پەکەکە، بۆێ شەڕێکی ناوخۆێ لێدێت

ئاخۆ لەم کاتەدا کە هەرێم، ناوچەکە و جیهان لە شەڕی ڤایرۆسی کۆرۆنادیە مەبەست لە جۆڵاندنی ئەم هێزانە بۆ ئەو ناوچانە چییە؟

وەزیری پێشمەرگە دەڵێت” پێویستە جۆڵاندنی هێزی پێشمەرگە بۆ زێنی و وەرتی لێکدانەوەی سیاسی هەڵە بۆ نەکرێ” بەس چ لێکدانەوەیەک، خۆ هێز بۆ گەشت و گوزار نەڕۆیشتووە؟

پەکەکە دەڵێت “هەر لە ساڵی ٢٠١٧ وە بە چاوساغی پارتی و یەکێتییەوە بۆ تورکیا زیانێکی زۆریان لێکەوتووە”، یەکێتی و پارتی چەندین جار لە شەڕی پەکەکەدا خۆیان تاقیکردووتەوە، بە تاێبەتی لە ساڵی ١٩٩٢، ئاخۆ ئەمجارە بە دووای چ مەبەست ودەستکەوتێکدان؟

لوقمان وەردی ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت “ پاش هاتنە خوارەوەی لوای ١٢٢ی فەرماندەی هێزەکانی ٧٠بۆ بەشداریکردن لە شەڕی داعش، لەم ناوچەیە هیچ بۆشاییەکی ئەمنی نەبوە، ناوچەیەکی ئاسایش بوە، بەڵام بەداخەوە بە هۆێ ئەو دۆخەی ئەمرۆ هاتوەتە ئاراوە بۆ خۆ پاریزی لە فایرۆسی کۆرۆنا من پێیم وایە هیچ پێویستیەک نەبوو هێز بچێتە ئەم سنوورە ، چونکە ئەم سنوورە سنوورێکی ئەمین بوو جۆڵانی هێز لەم هەل و مەرجەدا کە هاوولاتیان لە دۆخێکی دەروونی نا سەقامگیردان ، لە کاتێکدا بارودۆخی هاووڵاتیان قورس و گرانە، بە راستی ماییەی نگرانییە و پێویست نەبوو ئەم هێزە بجوڵێندرێ بۆ ئەم سنوورە”

کاک لوقمان هەر وەها دەڵێت “ کاتێک هێزەکانی حەوت هاتنە ئەو سنوورە بێگومان گەریلاکانی پەکەکەش لەسەر شاخە بەرزەکان هاتنە خوارەوە، ئەوانیش پێیان وابوو کە ئەمە هەوڵیکە بە ئاراستەی تەشقەڵە پێکردن و شەڕ پێی فرۆشتنیان، کە ئێمە بۆ خۆمان، شەڕی ناوخۆمان، شەڕی براکانمان )تحریم(کردووە، بۆیە ئێمە دژی هەر هەوڵێک ئەبین بە ئاراستەی روبەرووبونەوەی براکانمان، کە من ئومێدەوارم هەرگیز نیازەکە لە جۆڵاندنی هێز نیازێک نەبێت بۆ شەڕ پێی فرۆشتن بە هیچ هێزێک لە هێزە کوردیەکان “.

کاک لوقمان دەشڵێت “کاتێک هێزێک بە هەڵە ئەجۆڵێندرێت ئێمە وەکو پەرلەمانتار ئەبێ ڕەخنەی لێبگرین، دۆخێک لەسەر سنوورەکە درووست بوە لە بڕی کیلو مەترێکدا هێزەکانی پێشمەرگەی لییە، هێزەکانی ١٢٢ی هەفتاێ لێن وە هێزەکانی پەکەکەش لێن، کە ئەمە خۆێ لە خۆێدا جۆرێک دڵە راوکی و بارگیری لەو ناوچەیە درووستبوە، بۆیە من پێیم وایە هەڵە کرا ، ئەم دۆخە درووستکردنە جێ پرسیارە وە هیچ پاساوێک نییە، داخوازی و پەیامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرکردایەتی هاووسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانی ئەوەیە کە کوێ هێزەکان بکێشینەوە وە ئەمن و ئاسایشی ئەم ناوچەیە خۆێ بەرقەرارە ئێمە چووینە تێکمان داوە، باشتر وایە ئەم هێزانە بکشێنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:57 0:00


XS
SM
MD
LG