Accessibility links

ئێران دەڵێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات


ئێران مردنی 73 کەسی تری بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا گیانیان لەدەست داوە دەگاتە 5 هەزارو 31 کەس. ئەم ڕاگەیاندنەش لە کاتێکدایە حکومەت ڕێگەی داوە کاردارەییە بچووکەکان لە تاران بکرێنەوە.

بە پێی کاربەدەستانی ئێران ڕۆژی شەممە حوتهەم ڕۆژە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی 24 کاتژمێردا بەهۆی ئەو ڤایرۆسە دەمردن بەبەراورد لەگەڵ ڕۆژی پێشووتر کەمتر دەبێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران کیانوش جەهانپوور لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند 73 کەس ژمارەیەکی زۆر کەمە بەبەراورد لەگەڵ چەند ڕۆژی ڕابوردوو ئەو گوتیشی هیوادارە حاڵەتەکان بەبەردەوامی بەرەو کەمبوونەوە بڕۆن.

جەهانپوور گوتیشی ئێران توانی سەرکەوتنێکی کەم دژ بە کۆرۆنا بەدەستبهێنێت سەرەڕای " کینەی زۆری" دژ بە ئێران.

جەهانپوور سزاکانی ئەمەریکا وای کرد ئێران نەتوانێت ئامێری تاقیکردنەوەی ڤایرۆسەکە لە کۆریای باشور بکرێت، بەڵام ڕوونکردنەوەی زیاتری نەدا تەنها گوتی " ئەمە سەرباری لێدوانە ناراستەکانیان کە سزاکان بازرگانی دەرمان ناگرێتەوە و جیهان بڕیار لەسەر ئەم جۆرە کردارانە دەدات."

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران گوتیشی هەزارو 374 حاڵەتی نوێ لە ئێران تۆمار کراوە بەمەش کۆی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگاتە 80 هەزارو 860 کەس. لە کۆی ئەوانش کە لە نەخۆشخانە بوون 55 هەزارو 987 کەس چاکبوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوون بەڵام 3 هەزار و 513 کەس لە ڕەوشێکی هەستیاردان.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پەرلەمان، ژمارەی فەرمی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تەنها ئەو کەسانەیە کە ڕەوشیان خراپبووە و لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

ئەو ڕاپۆرتە ئاماژەی بەوەش کردبوو کە گومان دەکرێت ڕێژەی مردنەکان نزیکەی لە سەدا 80 زیاتر بێت و ڕێژەی توشبووانیش هەشت بۆ دە هێندە زیاتر بێت.

وەزارەتی تەندروستی ئێرانیش دانی بەوەداناوە کە ڕەنگە ژمارەکە زیاتر بێت چونکە تاقیکردنەوەکان سنوردارن.

XS
SM
MD
LG