کاربەدەستێکی باڵای ئاسایشی ئنتەرنێتی لەگەڵ FBI دەڵێت هاککەرەکانی حکومەتە بیانیەکان ئەو کۆپانیایانەیان هاککردووە کە لێکۆڵینەوە بۆ چارەسەرکردنی کۆڤد19 دەکەن.
یاریدەدەری بەرێوەبەری FBI تانیا یۆگۆرێتس لە میانەی مشتومڕێکی ئۆنلایندا کەلەلایەن ئینستتوتی ئاسپن ئەنجام درابوو بە ئامادەبوانی ڕاگەیاند دەزگاکەیان بەمدواییانە زنجیرەیەک هاککردنی لە پەیمانگەکانی لێکۆڵینەوەی تەندروستیدا بەدی کردووە.
ئەو گوتیشی " بێ گومان ئێمە ئەوە چالاکیانەمان بینیوە کە گەڕان و پشکنین دەکەن، و هەندێک جاریش خۆیان دەکەنە ناو کارەکانی ئەو ئینستوتانەوە، بە تایبەتی ئەوانەی کە بە ئاشکرایی ڕایانگەیاندووە لێکۆڵینەوە لەسەر کۆڤد19 دەکەن."
خانم یۆگۆرێتس گوتیشی ڕاستە باشترە بۆ ئەو ئینستتوتانەی کە کاربۆ دۆزینەوەی ڤاکسین دەکەن کارەکانیان بە ئاشکرایی بێت بەڵام " لایەنە خراپەکەی ئەوەیە ڕاگەیاندنەکانیان وا دەکات وڵاتانی تر هەوڵ بدەن وردەکاری کارەکانیان بزانن و بزانن لە ڕاستیدا چی دەکەن و تەنانەت ڕەنگە زانیارییەکانی کارەکانیشیان بدزن. "
ناوبراو بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ وڵاتێکی دیاریکراو بکات ڕایشیگەیاند " ئەو هاککەرانەی کە وڵاتێکیان لە پشتە زۆر جار ئینستتوتەکانی دەرمان و بایۆلۆژیان کردۆتە ئامانج بەڵام لە دەمی ئەم قەیرانی کۆرۆنایەدا ئەم هەوڵە زیاتریش بووە."