Accessibility links

سندوقی چاودێری نێونەتەوەیی دارایی ئاگاهی دەدات


سندوقی چاودێری نێونەتەوەیی دارایی ئاگاهی دەدات سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەرز و هەروەهاش بێکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە.

لە ڕاپۆرتەی ئەم ڕێکخراوە جیهانیەدا هاتووە ئەو قەیرانە چاوەڕوانکراوە گەورەتر دەبن لەو زیانە ئابوریانەی بەهۆی شەڕەکانەوە لە دەیان ساڵی ڕابردووی ئەو ناوچەیەی جیهاندا دروست بوون.

لەم ڕاپۆرتەی سندوقی چاودێری داراییدا ئاماژە بەوە کراوە، هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆربەی وڵاتانی باکوری ئافریکاش بە سەدان ملیار دۆلار لەدەستدەدەن لەو داهاتانەی هەیانە.

لە ڕاپۆرتەکەدا "ئاسۆی ئابوری هەرێمایەتی" وەک ئاماژەی پێکراوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت دەبنە مایەی پشێویەکی گەورەی ئابوری لە ناوچەکەدا و کاریگەرییەکانیشی درێژخایەن دەبن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە؛ لەگەڵ ئەوەشدا کە نادیارییەکی گەورە هەیە سەبارەت بۆ قوڵی و مەودای ئەم قەیرانە، بەڵام ئەم پەتایە کێشەی بێکاریش زیاتر دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئافریکاشدا و دەشبێتە مایەی زیاتر بوونی قەرزی گشتی و دەرەکیش، کە پێش پەتاکە و پێش دابەزینی نرخی نەوتیش ئەو قەرزانە زۆر بوون.

سندوقی چاودێری نێونەتەوەیی دارایی پێشبینی دەکات لەمساڵدا ئابوری ئەو ناوچەیەی جیهان بە ڕێژەی لە سەدا 3.3 داببەزێت، وەک لە ڕاپۆرتەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەیدا ئاماژەی پێکراوە ئابوری وڵاتانی عەرەبی بە گشتی زیانی 323 ملیار دۆلاریان لێدەکەوێت، ئەمە بێ لەوەی قەرزی حکومەتەکانیش بە ڕێژەی لە سەدا 15 بەرز دەبنەوە.

لە ڕاپۆرتەکەی سندوقی چاودێری نێونەتەوەیی داراییشدا باس لەوە کراوە، ئەو وڵاتانەی شەڕیان تیادایە، وەک سوریا و یەمەن و عێراق و لیبیا، گەورەترین زیانی ئابورییان پێدەگات.

XS
SM
MD
LG