Accessibility links

سەلام عەبدوڵا: کۆرۆنا ئەبێ ببێتە هەلێک لە بەرژەوەندی خەڵکی ستەم دیدە و کۆتایی هێنان بە جەنگ و جەور و ستەم


Salam Abdulla
Salam Abdulla

خانەقین یەکێک لە شارە کوردیە هاووسنوورەکانە لەگەڵ ئێراندا کە یەکێک لە هەرە ئەو وڵاتانەدایە کە رێژەی پەتای کۆرۆنای تێدا بەرزە. ئاخۆ خانەقین بە چ شێوەیەک روبەرووێ ئەم پەتایە بوەتەوە؟

Khanaqin COVID 19
Khanaqin COVID 19

سەلام عەبدوڵا رۆژنامەوان و چالاکی کاروبارەکانی سڤیل لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت “ ئێمە یەکەم هەنگاو لێرە ئەوە بوو بێزاری دەربڕینێکمانرێکخست لەسەر سنووری مەنزریە – خوەسرەوی داوامان کرد لە لایەنە پەیوەندی دارەکانی مەرزەکە – سنوورەکە دەرگاکە دابخەن و نەهێلن هیچ شتێک بە بێ پشکنین بۆ ئەم ئەم بەر تێپەڕ بکات، دووەم هەنگاومان ئەوە بوو پاش ئەوەی بازرگانەکان چا چنۆکیان کرد لە گرانکردنی نرخی دەمامک، ئێمە خۆمان لە ناوەراستی شاری خانەقین هەستاین بە درووستکردنی دەمامک بە بێ بەرامبەر وەکو لیژنەی کاری هەرەوەزی بەسەر خەڵکەکە

Khanaqin COVID 19
Khanaqin COVID 19

کاک سەلام هەر وەها دەڵێت “ کە بینیمان خەڵک لە بن ماڵ ئەمێنێتەوە ، کرێکارێکی زۆر هەیە، کرێکاری کاتی، ئەوانەی کرێکارانی ساختمان سازی هەیە کە ئێستا لە ماڵ دانیشتوون و زۆر خەڵکئ تریش وەکوشۆفێری تاکسی وخاوەن فرۆشگای بچووک چوونە ئاستی خەڵکی بێکار، ئێمە هەوڵمان دا سەبەتەی خۆراکی ووشکیان بۆ رێکخەین و ماڵ بە ماڵ بگەرین و بەسەریاندا دابەش بکەین، کاک سەلام بە پێکەنینەوە دەڵێت بە راستی ئەم حکومەتە و حزبەکانی بە پارتی، یەکێتیی، گۆڕان و یەکگرتوو، بە راستی ئەمانە ئابروویان چوو، لەبەر ئەوەی ئەمانە بونەتە هێ بێکارکردنی خەڵک، لەبەر ئەوەی بیمەی کۆمەڵایەتیان بۆ هاووڵاتیان دابین نەکردووە و لاسایی ئەوروپاییەکان دەکەن و دەڵێن خەڵکینە لە بن ماڵ بمێنن بێ ئەوەی بژێوی ژیانیان بۆ دابین بکەن

Khanaqin COVID 19
Khanaqin COVID 19

کاک سەڵام دەشڵێت “ ئەبێ ئەم هەلی نەخۆشی کۆرۆنایە ببێتە هەلێک لە بەرژەوەندی خەڵکی هەژار بە کار بێت، ئا لێرەوە دەبی کۆتایی بە هەژاریەکە بێنین، کۆرونا بۆ بە هەلێک ئەبێ بە کاری بێنین لە بەرژەوەندی خەڵکی ستەم دیدە، کۆتایی بێنین بە جەور و ستەم ، بە جەنگ و تاکە بدیل ئەوەیە حکومەتی هەرەوەزی.

Khanaqin. Road between Hawreen - Maydan
Khanaqin. Road between Hawreen - Maydan
please wait

No media source currently available

0:00 0:08:32 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG