Accessibility links

مەهدی فەتاحی: سیاسیەکان دیسان کەیسەکەی سەلیمی ئەکەن بە قوربانی لە پێناو ململانی چەوتی خۆیاندا


Mahdi Fatahy
Mahdi Fatahy

لە چەند رۆژی رابوردوودا و لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان سەرنجێکی زۆر بە هەڵاتن ، دەستگیر کردن وە یاخود رادەستکردن و لە سێدارەدانی هاووڵاتی کورد موستەفا سەلیمی درا. بێگومان بە نارەوا دەستگیر کردن وە یاخود لە سێدارەدانی هەر مرۆڤێک تا بگاتە کوردێک ناڕەوایە و هەموو مرۆڤ دۆستێک بە دژی رادەوەستێ.

ئاخۆ چۆن دەرواننە ئەو شتانەی کە تا ئێستا لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان لەو بارەیەوە بڵاوبوەتەوە؟

ئەم کەیسە تا چەند گوایە بە رادەستکردن و لە سێدارەدانی موستەفا سەلیمەوە گێدراوە تاکو ناکۆکیەکانی نێوان لایەنە کوردیەکان لە باشور؟

لە درێژایی ئەو دەیان ساڵانەدا لە هەرێمی کوردستان دەیان لە هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شیوەهای جۆرا و جۆر کوژراوون و تیرۆر کراوون، بۆ کەم لەو کەیسانە بەم ئەندازەیە وا گرنگیەکی پێی نەدراوە؟

ئایا تاکە راگەیاندنێک لە لایەن ئاسایشی سلێمانیەوە بەسە بۆ خۆلادان لە ئوباڵی ئەم رووداوە؟

Mostafa Salimi
Mostafa Salimi

رۆژنامەوان مەهدی فەتاحی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کورد دەنگی ئەمەریکا دەڵێت “ من بۆ خۆم هەتا ئێستا ناتوانم هەم قەناعەت بە دەزگای ئەمنی بکەم لە هەرێمی کوردستان وەکو ئاسایش وە بە تاێبەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کە ئەم ئینسانە نەهاتووەتە باشوری کوردستان ، وە ئەوانەش کە باسی ئەوە دەکەن هاتوەتە کوردستان وە لە کوردستان دەزگای ئەمنی ) یەکێتیی نیشتمانی کوردستان(تەسلیم بە ئێرانیان کردووە، هەموو ئەو بەڵگانە بەداخەوە جێگای متمانە نیین و جێگای ئیعتبار نیین ، چونکە زۆربەی ئەو کەسانەی هاتوون لەسەر ئەم کەیسە قسە دەکەن لە ململانی و کێشەی سیاسیدان لەگەڵ یەک”

کاک مەهدی هەر وەها دەڵێت “ بەداخەوە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان رۆڵێکی زۆر زۆر خراب ئەبینێت، خۆمان باش ئەزانین ئەحزابی سیاسی بە تاێبەت لە باشوری کوردستان خەڵکانێکی زۆر و پەیجێکی زۆریان درووست کردووە وەکو سێبەر کە بەرگری لە بەرژەوەندیەکانیان ئەکا ، کە بێگومان بەرژەوەندیەکانی ئەوان بەرژەوەندی بنەماڵە و حیزبە نەک بەرژەوەندی خەڵکی باشوری کوردستان و گەلی کورد بە گشتی، وە لە چەند ساڵی رابوردوودا وە بە تاێبەت لە دووای ١٦ی ئوکتۆبەر وگەرڕانەوەی حکومەتی عێراقی بۆ ناوچە دابڕاوەکان ، کۆمەڵێک خەڵک بە فیتی دەزگا موخابەراتیەکانی هەندێ ئەحزابی کوردی لە باشوری کوردستاندا درووستبوون کاریگەریەکی زۆر خراپ و نیگەتیڤیان دانایە سەرکۆمەڵگای کوردی بە تاێبەت کوردی رۆژهەڵات، ئەمە خۆێ کارگەریەکی زۆر خراپی لەسەر ئاێیندەی گەلی کورد لە ناوچەکەدا دائەنێئەگەر بێت و رۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان ئازاد بێت بۆ سارێژکردنەوەی ئەم برینە یان ئەم بیرکردنەوەیە بە راستی کات و توانایەکی زۆری ئەوێت وە بۆ نەتەوەی کە دابەشکراوە زۆر مەترسیدارە

کاک مەهدی دەشڵێت “ ئێمە با نەبین لایەنێک لەم کەیسە پێیمان وایە هاتووە یان نەهاتووە، بەڵام بە راستی هەر چۆن ئەو ئینسانە بۆ بە قوربانی سیاسەت وە ئێستاش سیاسیەکان دیسان کەیسەکەی ئەکەن بە قوربانی لە پێناو ململانی چەوتی خۆیاندا، با ئێمە نەبین بەشێک لەو ململانیە وە بە ویژدان هەنگاو بنێن و هەرچە زووتر ئەم کەیسە روون بکرێتەوە و لەوە زیاتر خەڵک پێیەوە سەرقاڵ نەبێت

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:51 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG