Accessibility links

بۆریس جۆنسن رەوشی تەندروستی بەرەو باشی دەچێت


Boris Johnson
Boris Johnson

سەرەک وەزیری بەریتانیا لە یەکەی چاودێری چڕ و ورد تەندروستی ڕەوشی بەرەو باشی دەچێت.

بۆریس جۆنسن بەهۆی توشبوونی بە کۆڤید 19 برایە نەخۆشخانە و لەوێش بەهۆی خراپبوونی باری تەندروستییەوە گواسترایەوە بۆ یەکەی چاودێری چڕ و ورد.

سەرک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن ی تەمەن 55 ساڵانئێوارەی یەکشەممەی رابردوو لە نەخۆشخانەی " سانت تۆماس" هێڵرایەوە بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی بەردەوام و کۆکە ، ڕۆژی دووشەممەش بەپەلە گەیەندرایە یەکەی چاودێری تەندروستی چڕپڕ و ئۆکسجینی پێدرا بەڵام نەخرایە سەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد.

وەزیری رۆشنبیریەکەی "ئۆڵیڤەر داودن" ئەمڕۆ پێنج شەممە گوتی ڕەوشی تەندروستی بۆریس جۆنسن وا بەرەو باشبوون دەچێت و جێگیرە و هەستاوەتە سەر پێ و لەگەڵ ستافی پزیشکی دەدوێت.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا گوتی واپێدەچێت بۆریس جۆنسن ئێستا باشتر بێت.

لەودەمەی سەرۆک وەزیری بەریتانیا لە یەکەی چاودێری تەندروستی چڕدایە ، حکومەتی بەریتانیا ڕووبەڕوی دوو بابەتی گرنگ دەبێتەوە ؛ ئایا چۆن بتوانێت هەڵکشانی بودجەیەکی گەورە بۆ خەرجیەکانی دەوڵەت دابین بکات بۆ یارمەتیدانی ئابوریە داڕماوەکەی ، هەروەها ئایا کەی دەتوانێت دەست بکاتەوە بە خاوکردنەوەی ڕێکارەکانی لەکارکەوتنی کاروباری وڵات.

XS
SM
MD
LG