Accessibility links

دەسەڵاتدارانی چین بڕیاری داخستنی شارێکی هاوسنوری ڕوسیایان داوە


دەسەڵاتداران لە وڵاتی چین شارێکی بچوکی هاوسنوری ڕوسیا بە تەواوەتی داخستوە و نەخۆشخانەیەکیان تیادا کردۆتەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو کەسانەی دەگەنە شارەکە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

ژمارەی دانیشتوانی شاری سویفینهی لە هەرێمی هايلونگ ژيانگنزیکەی 70 هەزار کەس دەبن.

ئەم شارە بووە دەروازەیەکی سنوری بۆ ڕوسیا، پاش ئەوەی مۆسکۆ تەواوی گەشتە نێونەتەوەییە ئاسمانییەکانی ڕاگرت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران کە لە ڕوسیا بوون دەچوونە ناوچەی فلادیفوستوک و لەوێشەوە لە ڕێی زەمینیەوە دەچوونە شاری سویفینهی.

کاربەدەستانی تەندروستی لە هەرێمی هايلونگ ژيانگ لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا باسیان لە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆڤید 19 کردووە لەناو ئەوانەی لە دەرەوە دەچنە شارەکە و وەک دەڵێت ئەو ژمارانە جێی نیگەرانیین. وەک کاربەدەستان دەڵێن ڕۆژی چوارشەممە تەنها 25 توشبوو هەبوون، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەکە لە سەرو 40 کەسەوەن و هەر هەمووشیان هاوڵاتی چینن و لە ڕوسیاوە گەڕاونەتەوە.

لە چین توانراوە تا ئەندازەیەک کۆنترۆڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بکرێت، بەپێی ئەو ژمارانەی بڵاودەکرێنەوە ڕۆژانە کەمتر لە 5 کەس گیان لەدەستدەدەن بە کۆڤید 19.

کاربەدەستانی چین دەڵێن هێشتا کێشەی ئەوانەیان هەن کە لە دەرەوە دەگەڕێنەوە و وەک دەڵێن دەشێت ببێتە مایەی شەپۆلێکی تری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا.

XS
SM
MD
LG