Accessibility links

داوای داخستنی ئێن ئاڕ تی دەکرێت


لەسەر بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتێك لە كەناڵی ئێن ئارتی كە تێیدا باسی دۆخی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت داوای داخستنی كەناڵی ئێن ئارتی دەكرێت

دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی دەكات تا ڕێكاری توندی یاسایی بگیرێتەبەر بۆ داخستنی كەناڵی ئێن ئاڕتی و دەشڵێت بۆ ئەوەی ڕێگە بگیرێت لەو كەناڵە لە كات و ساتێكی وا هەستیار و ترسناك یاری بە ئامارەكان نەكات و ببێتە هۆكارێك بۆ پێشێلكردنی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی.

ئاوات عەلی، بەڕێوەبەری دامەزراوەی میدیایی نالیا دەڵێت، هیچ یاسایەك نییە لە هەرێمی كوردستان كە كەناڵی ڕاگەیاندن دابخات، ئەگەر بیانەوێ كەناڵی ئێن ئارتی دابخەن، وەک دەڵێت "ئەوا بەدیلی ترمان هەیە."

بەڕێز عەلی دەشڵێت، لێدوانی ڕەسمی خۆیانە كە دۆخی تووشبوانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان باشن و كەس پێویستی بە چاودێری چڕ نییە و ئەو سێ كەسەشی كە مردوون نەخۆشی تریان هەبووە تەنها هۆكار كۆرۆنا نەبووە كە بە كۆرۆنا مردبن بەڵكو دووانیان شێرپەنجە هەبووە و یەكێكیان شەكرەی هەبووە ئەمەش لێدوانی خۆیانە.


ڕەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكوكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان دەڵێت، ئەوان دژی داخستنی كەناڵی ئێن ئارتی دەبن و دەشڵێت بارۆدوخی گشتی پێویستی بە میدیایە نابێت ئازادی میدیا بكەن بە قوربانی ڤایرۆسی كۆرونا یان بیكەن بە قوربانی ئەم بارۆدۆخە، بە پێچەوانەوە دەبێت ئەوان زیاتر دەرفەت بە میدیاكان بدەن و ئازادی زیاتر فراوان بكەن تاكو میدیاش لەگەڵ دامودەزگاكانی تر ڕۆڵ ببینن لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم بارۆدوخەی كە ئەوانی تێدان.

بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆی گشتی تووشبوان بە كوڤید 19 لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 303 حاڵەت لە نێویاندا 3 حاڵەتی مردن و 105 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:41 0:00

XS
SM
MD
LG