Accessibility links

هێمن مامەند بۆ دووهەم جار دەستگیر دەکرێتەوە


ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند

دوای ئەوەی رۆژنامەنووس هێمن مامەند لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆچوونی خوی دەربارەی ئەو ڕەوشەی كە لە هەرێمی كوردستاندا هەیە دەردەبڕێت لە لایەن دەزگا ئاسایشیەکانەوە دەستگیردەكرێت و پاش ئازادكردنیشی دووبارە لەسەر بۆچوونەكانی دەستگیردەكرێتەوە.

بەشدار حەسەن، پارێزەری هێمن مامەند بۆ دەنگی ئەمەریكا دەڵێت ئازادكردنەكەی بیست و چوار کاتژمێری نەخایاند و سەر لە نوێ جارێكی تر دەستگیركرایەوە ئەمجارەیان بەهۆی داوایەکی ترەوەیە كە دیسان داواكاری گشتی جوڵاندویەتی و دەشڵێت داواكاری گشتیش لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە داوای لێكراوە كە ئەم داوایەی لەسەر بجوڵێنن لەسەر ئەو لێدوانانەی دوای ئازادکردنی دابوونی.

عەمید دلێر نەجار، بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر لەبارەی دەستگیركردنی رۆژنامەنووس هێمن مامەند لە لایەن دەزگا ئاسایشیەکانەوە بە دەنگی ئەمەریكای وت "دەتوانیت پەیوەندی بە دادگاوە بكەیت."

برایەكی هێمن مامەند لەبارەی ڕووداوەكە بە دەنگی ئەمەریكا دەڵێت "کاتژمێر دوازدە و نیو بۆ یەك بوو، بە كۆمەڵە ئۆتۆمبێلێك هاتن هێمن لە ژوری سەرەوە بوو و هاتن و چوونە سەرەوە بردیان هیچ قسەیان نەكرد تەنانەت ئەوەندە گوتیان ئیشیان پێ هەیە داواكراوە و دەشڵێت "هیچ ئاگایان لێ نیە كە لە كوێ یە."

لەبارەی هەڵویستی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەم جۆرە ڕووداوانە، محەمەد گۆمەشینی وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ دەنگی ئەمەریكا دەڵێت، جاری یەكەم كە دەستگیركرا ئاگاداربوون بە فەرمی بڵاوكرایەوە دواتر لە ڕێگەی پارێزەرەكان و بەدواداچوونەكانیان دەركەوت بە شێوەیەكی یاسایی و بە یاسای خراپ بەكارهێنانی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و پەیوەندیكردن، دەستگیركرا و دواتر بەكەفالەت ئازادكرا.

بەڕێز گۆمەشینی دەڵێت، لە هەرێمی كوردستان هەر هاوڵاتیەك، ڕۆژنامەنووس بێت یان لە هەر پێگەیەكدا بێت ئەگەر حاڵەتێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبكرێتەوە بە پێی ئەم یاسایە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، بەڵام بۆ جاری دووەم بۆ شەوی ڕابردوو ئێستا لە بەدواداچوونن بۆیە ئێستا نە هیچ ڕونكردنەوەیەكی دەزگا ئەمنیەكان و نە هیچ ڕونكردنەوەیەكی فەرمی دیكە هەیە لەسەر ئەوەی بزانن كە جاری دووەم دەستگیركراوەتەوە ئایا حاڵەتەكە چۆنە و بە چ هۆكارێكە و بە چ یاسایەكە؟ بەڵام ئەوەی كە پەیوەستە بە لایەنە یاساییەكە دڵنیان كە هێزە ئاسایشییەکان لەشاری هەولێر ڕونكردنەوەیان دەبێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:52 0:00
XS
SM
MD
LG