Accessibility links

خانمە کاردارێک دەڵێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کاریکردۆتە سەر کاردارییەکان و ژیانی گشتی هاوڵاتیان


بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا بەو رادەیەی کە تا ئەم سەروەختە زیاتر لە260 هەزار کەس لە ئەمریکادا توشبوون، حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتر و تەشەنەکردنی لەتەوای ولایەتەکانی ئەمریکادا کۆمەڵێک رێوشێنیان گرتۆتە بەر وەک قەدەغەکردنی هاتوچۆو کەرەنتینەو دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و داخستنی بازاڕە گەورەکان و هەندێک لە کاردارییەکانیش. تێکڕا ئەو رەوشە کاریکردۆتە سەر ژیانی گشتی و زیانی بە کاردارییەکان گەیاندووەو هاوکات رێژەی بێکاریشکی بەرزکردۆتەوە.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتوێژی لەگەڵ خانمە کاردارێکی کورددا سازکردووە کە لەشاری هاریسینبۆرگ لەولایەتی ڤێرجینیا خاوەنی ئاڕایشتگایەکە بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخەوە کاردارییەکەیان بە ناچاری داخستووە. خاتوو سەلوە مەهدی بۆ دەنگی ئەمریکا باس لەکاریگەرییە ئابورییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا یان کۆڤید-19 دەکات لەسەر کاردارییەکان و خەڵک بە گشتی.

سەلوە دەڵێت "داخستنی کاردارییەکان بەدەست خۆمان نەبووە." دەشڵێت "ئارایشتگەو کافتریاکان داخراون و فرۆشگاکانی جلوبەرگیش داخراون، هەرچەند چێشتخانەکان کراوەن بەڵام کەس ناتوانێت دابنیشێت."

دەشڵێت "ئەم رەوشە زۆر کاریکردۆتە سەر کاردارییەکان و بێکاری زۆر بووە."

سەبارەت بە پابەندوونی خەڵک بە رێنماییەکانەوە دەڵێت "گەنج و هەرزەکاران و خوێندکارانی زانکۆکان زۆر باوەڕیان بەو دۆخە نیە تائێستاش دەچن بۆ ئاهەنگ و کۆبوونەوەکانی خۆیان."

خانمە کاردارەکە بە گەشبینییەوە دەڵێت "ئەمە یەکەم ناخۆشی نیە هاتبێت بەسەر جیهاندا، ئەم بارودۆخە لەچاو جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا هەر هیچ نیە و مرۆڤایەتی توانی دووبارە بکەوێتەوە سەر پێی خۆی و ببوژێتەوە...."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:16 0:00


XS
SM
MD
LG