Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئێران باجێکی گەورە دەدات


سەرۆکی ئەمریکا ئاگاهی دەدات بە ئێران لەوەی هەر هێرشێک بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ئەوا وەک دەڵێت " وەڵامدانەوەی ئەمریکا زۆر لەوانی پێشووی بەهێزتر دەبێت."
ئەم ئاگاهیدانەی سەرۆک ترامپ لە میانەی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی درەنگانێکی ڕۆژی چوارشەممەیدا بوو لە کۆشکی سپی.

بەر لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی، سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا نوسی ئێران "باجێکی گەورە دەدات" ئەگەر بێتوو خۆی یان ئەوانەی سەر بە ئێرانن شتێک بەرامبەر هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بکەن لە عێراقدا.

سەرۆک ترامپ دەڵێت بەڕێوبەرایەتیەکەی، زانیاری پێگەیشتووە کە هەندێک لەو لایەنانەی ئێران پشتیوانییان دەکات، خەریکی پیلانگێرانن و دەشڵێت "پێمان وتوون ئەوە شتێکی زۆر خراپە دەیکەن."

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێراندا، سەرۆک ترامپ دەڵێت "پێشتر ئەمریکا بە توندی وەڵامی کەتائیبی حزبوڵای داوەتەوە، ئەوانە میلیشیای عێراقین و لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، ئەوانە هێرشیان کردە سەر یەک بنکەمان، ئێمە هێرشمان کردە سەر پێنج بنکەیان و ئەگەر لە ئایندەشدا شتێک بکەن ئەوا وەڵامەکەمان زۆر گەورەتر دەبێت."

XS
SM
MD
LG