Accessibility links

عیسمەت سۆفیا باس لە بەرهەمەکانی خۆی دەکات


عیسمەت سۆفیا
عیسمەت سۆفیا

عیسمەت سۆفیا نوسەری چەندین کتێبی ئەدەبی و چیرۆکە و لە بواری وەرگێڕانیشدا کار دەکات.

دوایین بەرهەمی ئەم نووسەرە 'فریشتە یەک پێکان" و گرنگترین کاری وەرگێڕانیشی " لە چاوی زریاندا"یە، کە براوەی خەڵاتی ئەدەبییە لە وڵاتی نەرویژ.

خاتوو عیسمەت لەم گفتۆگۆیەدا، سەرەڕای باس کردن لە بەرهەمەکانی باس لەو هۆکارانەش دەکات کە وەهایان کردوە ببێت بە چیرۆکنووس،دەڵێت لە ڕاستیدا هۆکاری سەرەکی کە وەهای کردوە ڕوو لە نووسین بکات ناڕازی بوونیەتی لە دۆخی هەنووکەیی کۆمەڵگە و هەروەها دەشیەوێت لە ڕێگای نووسینەکانیەوە، دنیای دڵخوازی خۆی پێشکەشی خوێنەرانی بکات.

خاتوو عیسمەت لە بارەی سوژە و کارکتەری ناو چیرۆکەکانیشیەوە دەڵێت کە زۆربەی سوژەکانی، کەسایەتی و ژنانی ناو کۆمەڵگەکەی خۆیەتی.

بەفراو نوری، لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکاوە، بۆ ئاشنا بوون بە کارەکانی ئەم نووسەرە، ئەم وتووێژەی لەگەڵ عیسمەت سوفیادا کردوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:57 0:00


XS
SM
MD
LG