Accessibility links

رێبین عوومەر: لە رێگای ئەم سەرمایەدارانەوە ئێمە توانیمان تا ئێستا هاوکاری بگەیینە پێنج هەزار بنەماڵە


Rebin Omar

هەر وەکو رێبین خۆێ دەڵەی “ماڵی سپی بۆ رۆژی رەش “ دیارە لەم رۆژانەدا نەک هەر بۆ هەندێک لە هاووڵاتیان بەڵکو بۆ زۆرێک لە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە هەژار و نەدار و بەلنگازەکان دۆلارێک یان دینارێک وەکو هەزارێکە. کەسانێکی دەولەمەندی سەرمایەداری خاوەن کاری چاک و دەست روێشتوو بە هانای هاووڵاتیانەوە هاتوون بۆ ئەوەی لە سەردەمی کۆرۆنادا کەمێک لە مەینەتیەکانیان کەم بکەنەوە.

ئاخۆ کیین کە دەستی یارمەتیان بۆ درێژ دەکرێت؟

کۆمەک و یارمەتیەکان بە چ شیوەیەکە؟

سەرچاوەی ئەم کۆمەکانە وە ئەو شتانەی بەسەر ئەم خەڵکانەدا دابەش دەکرێ لە کوێەوە دابین دەکرێ؟

رێبین عوومەر چالاکی کاروباری سڤیل لە هەڤپەڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت” دووای ئەوەی دۆخی جیهان، ناوچەکە، هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ڤیرۆسی کۆرۆنادا ئالودە بوون و قەیرانێکی تر بۆ ئەم ناوچە درووست بوو ، بە جۆرێک لە جۆرەکان ژیان وەستا و خەڵک لە ماڵەکانی خۆیان کەرەنتینە کران، ئەم وەستانە واێکرد داهاتی خەڵک و گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان کەم ببێتەوە و مەترسی لەسەر بژێویان درووست بێت، وەکو کۆمەڵێک چالاکی سڤیل لە رێگای کۆمەڵێک خەڵکی خێرخوازەوە بە تاێبەتی هەندێک لە سەرمایەدارەکان، نەک هەموویان کە پێشتر پێشینەیەکیان هەبوە بۆ هاوکاریکردنی خەڵک ، لە رێگای ئەم سەرمایەدارانەوە ئێمە توانیمان تا ئێستا هاوکاری بگەیینە پێنج هەزار بنەماڵە”

کاک رێبین هەر وەها دەڵێت “ئەم هاوکاریە خۆێ دەبینێتەوە لە دابینکردنی پاکیجێک لە خۆراک بۆ بەشی مانگێک چونکە وا چاوەڕوانە ئەم بارودۆخە لە مانگی ئاێیندە کۆتایی پێی بێت وە ئەگەریش هەر وا بەردەوام بێت، ئێمەش لە هاوکاریەکاندا بەردەوام دەبین “.

کاک رێبین دەشڵێت “ ئەم هاوکاریانە لە لایەن مەریوانی حاجی جەمالەوە دابین کراوە کە سەرمایەدارێکی خەڵکی سلێمانیە، بەڵام پێویستە لەسەر هەموو سەرمایەدارەکانی کوردستان لە تەنیشتیەوە چالاکانی سڤیل رۆڵی گرنگیان هەبێ لە فراوانترکردنی ئەم چالاکیانە چونکە خەڵکانێک هەن هیچ بژێویەکی ژیانیان لە ئێستادا نییە، بۆیە زۆر زۆر گرنگە هاوکاریان بکەین بۆ ئەوەی مەترسی درووست نەبێ کە ئەم کۆمەڵگایە شپرز و پەرت پەرت کا لە ئاستی ئەم دۆخە نەخوازراوەدا"

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:31 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG