Accessibility links

خانم لەتیف: دەکرێت خێزان ببێتە بەهەشت بۆ خانمان یان ببێتە دۆزەخ بۆ هەموان


زیاد لە سەد ساڵە نەخۆشی وا مەترسیدارو بەو ئەندازەیە کوشندەو خێرا لەجیهاندا بڵاونەبۆتەوە. ڤایرۆسی کرۆنا یان کۆڤید- 19 نزیکەی سەرلەبەری جیهانی گرتۆتەوە. بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە تەنها گرفتگەلێکی راستەقینەی تەندروستی دروستنەکردووە، بەڵکو بۆتەهۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی گشتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و شارستانیەکانیش. ئەمە بێجگە لە پوچەڵکردنەوەی نزیکەی تەواوی بۆنەو چالاکییە فەرهەنگی و رۆشنبیری و هونەریی و شارستانییەکانی جیهان بەتایبەتی لەئەروپا و ئەمریکاو چین و تارادەیەک رۆژەهەڵاتی ناوەڕاستیش.

سەبارەت بە کاریگەرییە هەمەلایەنەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لەسەر ژیانی گشتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەگشتی و خانمان بە تایبەتی؛ ئاسۆ جەبار وتوێژی لەگەڵ راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کاروباری ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانی بواری ژنان خانم رەحیم لەتیف دا سازکردووە....

خانم دەڵێت "دەکرێت ناو خێزان بەهەشتێک بێت بۆ ژن یان ببێتە دۆزەخ بۆیان یان بۆ تەواوی خێزانیش."

هەروەها دەشڵێت "کاتێک هەست بە مەترسییەکی گەورە دەکەی لەسەر ژیانت لەدەرئەنجامدا شێوازی بیرکردنەوەشت دەگۆڕێت."

خاتوو خانم رەحیم باس لە کۆمەڵێک بابەتی هەستیار و پەیوەندیدار دەکات بە ژیانی کۆمەڵایەتی هاوڵاتیان و خێزان لەسەروەختی کەرەنتینەو مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا...

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:44 0:00


XS
SM
MD
LG